یارییەکی کوردی هاتە بازاڕی ئێران

ناسەی هەواڵ: 4086461 -
هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌وی فه‌رهه‌نگی کوردستان له‌ تاوه‌ری میلادی تاران فرۆشتنی یاری شۆفێر له‌ ئێران ده‌ستی پێ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌م یارییه‌ کۆمپیوترییه‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای "ژووری مانگ" له‌ سنه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌.

محه‌مه‌د حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ژووری مانگ له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م یارییه‌ له‌ لایه‌ن لاوانی کورده‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و له‌ ساڵی ۲۰۱۵ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌ جیهانییه‌کان کراوه‌ و تاکوو ئێسته‌ زیاد له‌ ۱۶۰ هه‌زار نوسخه‌ی لێ فرۆشراوه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: تاکوو ئێسته‌ ئه‌م یارییه‌ کۆمپیوترییه‌ زیاد له‌ ۱۲۰ هه‌زار دۆلار داهاتی بووه‌. زیاترین فرۆشی له‌ وڵاتانی ئه‌مریکا، بریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا بووه‌. ئه‌م یارییه‌ نزیک به‌ ۱۵۰۰ که‌س له‌ به‌رهه‌م هێنانی به‌شداریان بووه‌ و هه‌موو ملۆدییه‌کانی یارییه‌که‌ش کوردی خۆش و به‌زمی له‌گه‌ڵ مۆسیقای سونه‌تی ئێرانه‌.

حه‌یده‌ری له‌ کۆتایدا وتی: دوای سه‌رکه‌وتن له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌کان به‌ڕیاری ئه‌وه‌مان داوه‌ تاکوو فرۆشی ئه‌م یارییه‌ سرنج ڕاکێشه‌ له‌ ناوخۆی ئێرانیش ده‌ست پێ بکه‌ین که‌ به‌ باشمان زانی له‌ شه‌وی فه‌رهه‌نگی کوردستان له‌م بابه‌ته‌ ڕوونوێنی بکه‌ین.

شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ که‌ کۆمپانیایه‌کی کورد بتوانێت له‌ ئاستی جیهانی ڕکابه‌ری یاری کۆمپیوری بکات و بڕیار وایه‌ که‌ به‌شی دووهه‌می یاری شۆفیڕ به‌ زوویی ڕه‌وانه‌ی بازاڕ بکرێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 2 =