به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسانی ئێران؛

ماڵپەڕی شانۆی سه‌رشه‌قامی ئێران ڕوونوێنی کرا

ناسەی هەواڵ: 4086337 -
ماڵپەڕی شانۆی سه‌رشه‌قامی ئێران له‌ میانه‌ی چواره‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ڕوونوێنی کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ به‌شداری به‌رپرسانی ئێرانی و پارێزگای کوردستان و هونه‌رمه‌ندانی کورد ماڵپەری شانۆی سه‌رشه‌قامی ئێران له‌ میانه‌ی چواره‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌جوونی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ڕوونوێنی کرا.

ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی شانۆی ئێران، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هونه‌ری شانۆی ئێران و زۆربه‌ی شانۆکارانی کورد به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هونه‌ری شانۆی ئێران وتی: جێگه‌ی خۆشحاڵی زۆره‌ که‌ له‌ دوازده‌هه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی دۆخێکی باش بۆ ڕه‌خنه‌ کردن و داوه‌ری کردن ڕه‌خسا.

سامان خه‌لیلیان ئاماژه‌ی به‌ ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی کردن له‌ دوو کتێب سه‌باره‌ت به‌ شانۆی سه‌رشه‌قام کرد و وتی: له‌مه‌ به‌دوا ئه‌م ماڵپەڕە شوێنێکه‌ بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ئێران تاکوو زانیارییه‌کان، وتاره‌کان، ڕه‌خنه‌کان و هه‌واڵه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ شانۆی سه‌رشه‌قام به‌دوادا چوونی بۆ بکه‌ن.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌م ماڵپەڕە  تایبەتە بە هه‌واڵه‌کانی شانۆی سه‌رشه‌قام و وتی: هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ده‌توانن به‌ وردی له‌ چالاکی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی دیکه‌ی بواری شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپەڕەوە ئاشنا ببن.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ کۆتایی قسه‌کانی خۆی سپاسی به‌شداری به‌هێزی مێدیاکارانی له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌ کرد و وتی: بێ گومان هه‌واڵنێره‌کان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا یه‌کجار ماندوو بوون و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی کاری مێدیایی ئه‌وان بوو، به‌ڕاستی هه‌واڵه‌کانی فستیڤاڵه‌که‌ له‌ ئاستێکی زۆر باشدا بڵاو کرایه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دوازدەیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ڕۆژی شه‌مه‌ بە وەڕێخستنی کارناواڵ لە شەقامی ئیمام شافعی مه‌ریوان دەستی بە کار کرد.

ناردنی بۆچوون

4 + 10 =