شاکری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مێهر:

گەمارۆی نەوتی میانمار ژینۆساید موسڵمانان ڕادەگرێت

ناسەی هەواڵ: 4086247 -
چالاکێکی سیاسی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تی میانمار پێویستی زۆری به‌ نه‌وت هه‌یه‌، ته‌نیا یه‌ک مانگ گه‌مارۆدانی نه‌وتی، ئه‌م وڵاته‌ ناچار ده‌کات مافی موسوڵمانانی ئه‌م وڵاته‌ ڕچاو بکه‌ن.

موجته‌با شاکری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری ئاژانسی مێهر ئاماژه‌ی به‌ لێدوانه‌کانی ڕێبه‌ری باڵای ئێران بۆ دژایه‌تی کردنی میانمار کرد و وتی: ئێران وه‌ک وڵاتێکی ئیسلامی به‌هێز له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌بێت له‌ ڕێکاره‌کانی خۆی بۆ پشتوانی کردن له‌ خه‌ڵکی موسوڵمانی میانماری سوود ببات و گوشار بخاته‌ مل ده‌وڵه‌تی میانمار.

ئه‌و زیادی کرد: میانمار له‌ به‌شی نه‌وت و گاز پێویستی زۆری به‌ وڵاتانی موسوڵمانی ناوچه‌که‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ش وڵاتێکی نه‌وتین و ده‌توانین له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه‌ گوشار بخه‌ینه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی میانمار، ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ کۆڕی وڵاتانی موسوڵماندا بورژێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر گه‌ماڕۆ نه‌وتییه‌کان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگی به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی میانماردا بسه‌پێت، ئه‌وان ناچار ده‌بن تاکوو بێ ده‌نگی خۆیان له‌ به‌رانبه‌ر کوشتاری موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ بشکێنن.

شاکری له‌ کۆتایدا وتی: گوشاره‌ دیپلۆماتییه‌کان له‌ ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناردنی هه‌واڵنێره‌کان بۆ ناوچه‌که‌ ده‌توانێت زه‌خت له‌ ده‌وڵه‌تی میانمار بکات تاکوو ده‌ست له‌م کوشتاره‌ هه‌ڵبگرێت. ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ش که‌ نه‌وتی زۆر له‌ ئێمه‌ ده‌کڕن و ده‌ستیان له‌ سیستمی ئابووری میانماردا هه‌یه‌ گفتوگۆ بکه‌ین تاکوو گوشار به‌خه‌نه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ و ناچاری بکه‌ن ده‌ست له‌ ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئاواره‌ کردنی موسوڵمانانی میانمار هه‌ڵبگرێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 4 =