نتانیاهۆ:

ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران هەڵبوەشێننەوە

ناسەی هەواڵ: 4086131 -
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کە سەفەری ئەمریکای باشووری کردووە لە ئاڕژانتین داوای کرد کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران تێک بدەن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک  وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی داوای لە وڵاتانی ڕۆژاوایی کرد کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ تێک بدەن یا گۆڕانی تێدا دروست بکەن.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دەسپێکی سەفەرەکی ۆ ئەمریکای باشوور و لە ئاڕژانتین جەختی کرد ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران ڕێککەوتنێکی خراپ بوو و دەتوانرێت یا تێک بدرێت یا بگۆڕدرێت.

ناوبراو لە دیدار لە گەڵ مائۆریسیۆ ماکری سەرۆک کۆماری ئاڕژانتین پاگەندەی کرد کە ئێران بە دوای چەکی ناڤۆکیەوەیە و وتی ئە و پرسە ئەبێ کۆمەڵگای جیهانی نیگەران بکات.

نتانیاهۆ لە ئەو سەفەردا ڕێککەوتنی بازرگانی و ئاسایشیی سەبارەت بە بەربەرەکانێ لە گەڵ قاچاخی مادەی هۆشبەر و هێرشە ئەلکترۆنیکیەکان لە گەڵ بەرپرسانی ئاڕژانتینی واژۆ کردووە. جگە لە ئەوەش بە پێی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە جوولەکەکان لە ئاڕژانتینن، ڕێککەوتننامەیەک واژۆ کرا تا هێڵی فڕینی ڕاستەوخۆ لە تێلاڤیڤەوە بۆ بۆینێس ئایرێس پێک بێت.

ناردنی بۆچوون

8 + 1 =