ئایەتوڵڵا خامنەیی:

دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام بە ڕوانینێکی درێژخایەن بێت

ناسەی هەواڵ: 4086103 -
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۱ی خەرمانان لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی خولی نوێی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام کۆبووەوە.

 ڕێبەری شۆڕش جەختیان کرد کە ڕچاوکردنی بەرژەوەندی دەبێ بە ڕوانینێکی درێژخایەن بێت نەک ڕۆژانە و بۆ دیاری کردنی ئەو بەرژەوەندییەش، لەگەڵ زانایانی شۆرای نیگەهبان دەبێ بە وردی و بە تەواوەتی باس بکرێت.

 وتیشیان: ئەرکە سەرەکییەکانی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام خۆی لە دیاری کردنی بەرژەوەندیی، ڕاوێژ لە داڕشتنی سیاسەتە گشتییەکان و ڕێگا چارە دۆزینەوە بۆ کێشەکانی وڵات، دەبینێتەوە.

جەختیان لەوەش کردەوە کە مەکۆ دەبێ تەواو شۆڕشی بێت و هزر و کاری شۆڕشی بمێنێتەوە. 

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند کە لەو کاتانەی کە مەکۆ، بەرژەوەندییەکی گرینگ دیاری دەکات و ڕای مەجلیسی بەلاوە پەسەندە تا بڕیاری شۆرای نیگەهبان، دەبێ وردبێتەوە کە بەرژەوەندییەک کە بەناوی دووەم لەبەرچاوگیراوە، دەبێ زۆر گرینگ، ڕوون و بەبەڵگە بێت و سەرجەم ئەندامان لەسەری هاوڕابن وبۆ ماوەیەکی دیاری کراو و کاتی بێت.

 ڕێبەری باسی ئەوەشیان کرد کە دووەم ئەرکی مەکۆ واتاڕاوێژدان بە ڕێبەریی لە داڕشتنی سیاسەتە گشتییەکانی نیزام، پێویستی بە لێکدانەوەی ورد و هەمە لایەنەیە و وتیان: سیاسەتە گشتییەکان، هەندەسەی نیزام لە پرسە جۆراوجۆرەکان دیاری دەکەن و زۆر گرینگن.

وتیشیان: ڕەنگە هەندێ لە سیاسەتە گشتییەکان پێویستیان بە پێداچوونەوە و بەڕۆژکردنەوە بێت و هەندێکیش کاتیان بەسەرچووبێت.

 ڕاشیانگەیاند کە مەکۆ دەبێ بە شێوەیەک کار بکات کە سیاسەتە گشتییەکان، بەهێز، ورد و بە واتایەکی تر بەکەڵک و ڕوون بێت و دوای ماوەیەک پێویستی بە چاکسازی و دووبارە پێداچوونەوە نەبێت.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە سیاسەتە گشتییەکان چوارچێوەی هەموو کارەکان و یاساکانی وڵاتە و دەوڵەت و مەجلیس دەبێ هاوڕێژ لەگەڵ ئەم سیاسەتانە کار بکەن.

ناردنی بۆچوون

2 + 15 =