موگرینی:

ئه‌ورووپا پشتیوانی له‌ به‌رجام ده‌کات/ئێران و کۆریا لە یەکناچن

ناسەی هەواڵ: 4085812 -
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی که‌ به‌رجام نیشانی داوه‌ که‌ به‌ تاقه‌ت و چاوه‌ڕوانی ده‌توانین به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی ناڤۆکی بڕۆین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، فدریکا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختی کرد که‌ ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ دانوستانه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران پشتیوانی ده‌کات و پشتگیری له‌ به‌رجامیش ده‌کات.

ئه‌و وتی: دانوستانه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران به‌ جیهان نیشانی دا که‌ به‌ تاقه‌ت و چاوه‌ڕوانی و دیپلۆماسی ده‌کرێت به‌ره‌و قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی ناڤۆکی هه‌نگاو هه‌ڵبگرین.

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیتی ئه‌ورووپا جه‌ختی کرد که‌ به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران و کۆریا دوو شتی جیاواز له‌ یه‌کترن و پێکه‌وه‌ به‌راورد کردنیان هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌و جیاوازییه‌ی که‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو بابه‌ته‌ بوونی هه‌یه‌، خواستی سیاسی نێوان ڕۆژئاوا و پیۆنگ یانگه‌ بۆ ئه‌نجام دانی دانوستانی وه‌ک به‌رجام.

موگرینی زیادی کرد: ئێمه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان سه‌باره‌ت به‌ ته‌واو کردنی گه‌ماڕۆکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ دژی کۆریای باکوور ده‌ست پێ کرد، ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت تاکوو گوشاره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ زیاتر بکرێته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

9 + 3 =