حه‌یده‌ر عه‌بادی:

ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم نایاسایی و تاک لایه‌نه‌

ناسەی هەواڵ: 4085700 -
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیار وایه‌ ۲۵ی سێپتامبه‌ر به‌ڕێوه‌ بچێت نایاسایی و تاک لایه‌نه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیار وایه‌ ۲۵ی سێپتامبه‌ر به‌ڕێوه‌ بچێت نایاسایی و تاک لایه‌نه‌یه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی خۆی له‌ ڕێبرانی کورد داوای کرد که‌ به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ گفتوگۆکان سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیار وایه‌ ۲۵ی سێپتامبه‌ر (۳ی ڕه‌زبه‌ر) به‌ڕێوه‌ بچێت، سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ لایه‌ن هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقه‌، ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ ده‌که‌ن بۆچی ناتوانن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان دابین بکه‌ن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ کۆمکاری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی نیۆیۆرک ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ ده‌یان جار ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقه‌ و دۆخی عێراق قه‌یراناوی ده‌کات.

ناردنی بۆچوون

8 + 7 =