بەرپرسێکیسەربازی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە؛

ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی هەرێم ڕاگەیاندەوە

ناسەی هەواڵ: 4085536 -
جێگری پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە تێلاڤیڤ مکۆرە لە پشتیوان کردنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە TRT، یائیر گوڵان جێگری پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێکدا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی بە گۆڕانکارییەکی گرینگ لە رۆژهەڵاتی ناڤین زانی و لە پشتیوانیی تەل ئاویو بۆ ئەو هەنگاوە هەواڵی دا.

ڕاشیگەیاند کە ئیسرائیل بە هیچ جۆرێک پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە گرووپێکی تیرۆریستی نازانێت.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە تورکیا سەرەڕای هەستیاربوونی بە بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بۆ ٤ دەیە دەچێت لە گەڵ پەکەکە لە شەڕ دایە و ئەو وتانە دەتوانێ ببێتە هۆی تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ڕژیمی زایۆنی.

لە لایەکی دیکەوە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مانگی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ۳۳ نوێنەری کۆماریخوازی کۆنگریسی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و وتبووی کوردەکانی عێراق مافی خۆیانە سەربەخۆ بن.

هەواڵەکان لە بەیتولموقەدەس سەلمێنەری ئەوەن کە ئەو پشتیوانیانە تەنیا لە قسەدا نییە و لەمدواییەدا چەند کەسایەتی سیاسی کورد بە شێوەی نەهێنی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە و خوازیاری ئەوە بوون کە ڕژیمی زایۆنی دەوڵەتی ترامپ بە ڕەزامدنی بۆ بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان رازی بکەن.

کەسنیا سووتلووا ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل (کەنێست) و سەرۆکی ڕێکخراوی "ئەنجومەنی دۆستایەتیی ئیسرائیل و کوردستان" لەوبارەوە بە هەواڵنێرانی راگەیاند کە ماوەیەک لەوە پێش لە سەر بانگهێشتی ئەو ڕێکخراوە چەند کەسایەتییەکی کورد سەردانی ئۆرشەلیم-یان کردووە و لە گەڵ بەرپرسانی ئەو ڕژیمە کۆبوونەتەوە. بە وتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئیسرائیل کوردەکان لەو دیدارانە خوازیاری ئەوە بوونە کە ئیسرائیل سەرەڕای هاوپەیمانی و دۆستایەتیی خۆی لە گەڵ کوردەکان، هەوڵ بدات لە رێگەی لۆبیی خۆی لای کەسایەتییە باڵاکانی ئەمریکا، سەرنجیان بۆ لای داواکاری و دۆزی کوردەکان ڕابکێشێت.

ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ناوی مایکڵ ئۆرێن بۆ پاساودانی پشتیوانیی نتانیاهۆ لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وتی: کوردەکان هۆکاری سەقامگیری و پاوەجێی ناوچە و خاوەن توانستێکی باڵان و هاوکات دژی رۆژئاوا و ئیسرائیل نین.

ناوبراو وتیشی: بە دڵنیاییەوە کوردەکان لایەنگر و پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش نین.

ناردنی بۆچوون

2 + 12 =