حەسەن نەسروڵڵا:

ئێمە مێژوو دەگۆڕین/ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان ئەسەد سەردەکەوێت

ناسەی هەواڵ: 4085083 -
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە دیدار لە گەڵ ڕەوزە خوێنەکان لە سەروبەندی دەسپێکی مانگی موحەڕەم جەختی کرد بەرەی بەرخۆدان گەڵاڵەی فیتنەیەکی گەورەیان شکست دا و شەهید و بریندارەکانی بەرەی بەرخۆدان پلانی ناوچەکەیان گۆڕاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلئەخبار سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە بە پلانەوە چووینەتە شەڕی سووریاوە، شەهیدەکانمان، بەریندارەکانمان، دیل کراوەکانمان و خەڵکمان پلانی ناوچەکە دەگۆڕن و نە تەنیا مێژووی لوبنان بەڵکوو مێژووی ناوچەکەش دەگۆڕن.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد کە بەرخۆدان لە شەڕی سووریا و شەڕەکانی تر سەرکەوتووە و زیادی کرد: لایەنی بەرانبەری ئێمە لە شەڕ شکستی هێناوە و ئێستا دەیەوێت دانوستان بکات بەڵکوو شتێک وەدەسی بخات، لایەنی ئێمەش سەرکەوتووە و سەرکەوتووی ڕێبازێکە کە بۆ وەدەست هێنانی و گۆڕانی پلانەکانی بە قازانجی ئومەتی ئیسلامی ڕەنجی زۆری زۆرمان کێشاوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا کە ئەو قسانەی کە کۆڕی ڕەوزە خوێنان لە سەروبەندی دەسپێکی مانگی موحەڕەم بەیان کردووە جەختی کرد کە شەڕ دژی داعش و بەرەی نوسرە یەکێک لە گەورەترین کێشە و ڕەنجەکان بووە کە لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە تا ئێستا لە گەڵی ڕووبەڕوو نەبووینەتەوە و لە شەڕی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٦ (شەڕی ئیسراییل) یش مەترسیدارتر بوو. ناوبراو جەختی کرد کە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دەمانزانی ئەوەی کە ڕوو دەدات فیتنەیەکی گەورەیە و پیلانێکی ئەمریکی – ئیسراییلی – قەتەری – سعوودیە بۆ لە ناوبردنی بەرەی بەرخۆدان و کۆتایی هێنان بە پرسی فەلەستینە.

نوبراو لە درێژەدا وتی: تەنیا یەک ساڵ و نیو یا دوو ساڵ پاش قەیرانی سووریا بوو کە سعوودییەکان لە پەیامێکدا بۆ بەشار ئەسەد پێیان وتبوو کە سبەی سەرلەبەیانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایبگەیێنە کە پێوەندیت لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵا دەبچڕێنی و بەم شێوەیە قەیرانی سووریا کۆتایی پێ دێت.

ئەمینداری گشتی حزبوڵلا جەختی کرد کە ئەو شەڕە، شەڕێکی پیرۆزە و زیادی کرد: چووینە سووریا چونکوو ئەرکی سەر شانمان بوو ئەگینا چ شتێک دەبووە هۆی ئەوەی کە لاوانی ئێمە کە هەر هەموویان فەرماندە و ڕێبەر بوون بچنە دەیرەزوور شوێنێک کە براکانی ئێمە ٨ مانگ گەمارۆ درابوون؟

سەید حەسەن نەسروڵڵا  باسی دیداری خۆی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی  لە سەرەتای قەیرانی سووریا  کرد و وتی: ڕوانگە خۆمان سەبارەت بە دوژمن بۆ ڕێبەری خستەڕوو و وتمان ئەگەر ئەمڕۆ لە دیمەشق بەرەڕوویان نەبینەوە سبەینی لە  الهرمل، بعلبک، الضاحیه، الغازیه، بقاع و باشووری لوبنان دەبێ لەگەڵ ئەوان شەڕبکەین. ڕێبەری وتیان: نەک تەنیا لەم ناوچە بەڵکوو دەبێ لە کرمان، خووزستان و تاران... ن. ئەم شەڕە میحوەری زۆری هەیە، میحوەری لوبنان و میحوەری سووریا و ڕێبەری میحوەری سووریا بەشار ئەسەدە کە دەبێ یارمەتی بدەین تا سەرکەوت و سەرەیش دەکەوێت.  

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =