به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی سلێمانی:

کوردستانی ئێران له‌ ڕووی شانۆی سه‌رشه‌قامه‌وه‌ زۆر به‌هێزه‌

ناسەی هەواڵ: 4083073 -
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی سلێمانی له‌ هه‌رێمی کوردستان وتی: کوردستانی ئێران له‌ ڕووی شانۆی سه‌رشه‌قامه‌وه‌ زۆر به‌هێزه‌.

بابه‌کر ده‌ره‌یی له‌ په‌ڕاوێزی دوازدهومین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ مێهر وتی: هه‌رکات شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ زیاترین به‌شداریمان هه‌بێت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ کوردستانی ئێران له‌ ڕووی شانۆی سه‌رشه‌قامه‌وه‌ زۆر به‌هێزه‌ و وتی: ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌یه‌ که‌ له‌م ڕووه‌ کاریان کردووه‌ و پشتیوانیش کراون. 

ئه‌و وتی: ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین تاکوو فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان به‌ باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و به‌ هونه‌رمه‌ندانی سلێمانیش بناسرێن. شانۆ جۆری زۆره‌، به‌ڵام شانۆی سه‌رشه‌قام تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه‌ و کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌ سه‌ر بینه‌ر و خه‌ڵک هه‌یه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ شانۆی سه‌ر سێن زیاتر شانۆی چینێکی تایبه‌ت له‌ کۆمه‌ڵگایه‌، به‌ڵام شانۆی سه‌رشه‌قام هه‌موو جۆره‌ چینێکی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته‌ به‌رده‌نگی خۆی. هیوادارم ئه‌م فستیڤاڵه‌ درێژه‌ی هه‌بێت و ساڵانی داهاتوو به‌هێزتر و فراوان تر له‌م ساڵ به‌ڕێوه‌ بچێت.

ده‌ره‌یی سه‌باره‌ت به‌ شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ سلێمانی وتی: شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ سلێمانی زۆر به‌هێز نییه‌، پێشتر له‌ ده‌ربه‌ندی خان فستیڤاڵێکی شانۆی سه‌رشه‌قام هه‌بوو که‌ به‌ هۆی نه‌بوونی بودجه‌ و پاره‌ داخرا و ئێسته‌ چالاکی نه‌ماوه‌. هه‌وڵمان داوه‌ ئه‌مساڵ زیندووی بکه‌ینه‌وه‌ و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ئێرانیش بۆ فستیڤاڵه‌که‌ بانگهێشت ده‌که‌ین.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا وتی: شانۆ له‌ سلێمانی قه‌مه‌تی ۹۰ ساڵه‌ی هه‌یه‌ و ده‌بێت شانۆی سه‌رشه‌قام له‌م شاره‌ش وه‌گڕ بخرێت، شانۆی سه‌رشه‌قام ئه‌منیه‌تی پێویسته‌ و ئێمه‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا شوێنی به‌ڕێوه‌ چوونی شانۆکان دابین بکه‌ین. 

ناردنی بۆچوون

2 + 10 =