به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له دیمانه له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لمیادین باسی له چه‌ندین پرسی گرینگی ئێستای ناوچه‌که و جیهان و به تایبه‌ت وڵاتانی عێراق، سووریا و تورکیا کرد.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به یه‌کپارچه‌یی وڵاتانی دراوسێ ئێران وتی: پێم وایه هه‌موو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هاوهه‌ڵوێستی ئێرانن سه‌باره‌ت به پاراستنی یه‌کپارچه‌یی سووریا و عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌م پرسه مه‌ترسیێکی زۆر گه‌وره‌یه بۆ برایانی کوردی ئێمه.ئێستا دۆخی کورده‌کانی عێراق زۆر باشتره له رابردوو، سه‌رۆک کۆماری عێراق کورده و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو وه‌زیر و په‌رله‌مانتاری کورد له عێراقدا هه‌ن.
وتیشی: به ڕای من باشترین رێگاچاره بۆ هه‌موو گرووپه‌کان له‌م ناوچه گفتوگۆی سیاسیه و من ڕێز له یه‌کپارچه‌یی و سنووری هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که ده‌گرم.
جه‌ختیشی کرد که پێشێل کردنی یه‌کپارچه‌یی وڵاتان نه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر پاوه‌جێی ناوچه‌که به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کیشه.
ڕاشیگه‌یاند که به نوێنه‌رایتی گه‌لێکی دۆست ئه‌م قسانه ده‌کات که له کاتی پێویست و هێرشی سه‌دام بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه یان کاتی نزیک بوونه‌وه‌ی داعش به هه‌ولێر یارمه‌تی برایانی کوردیان داوه.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له ئه‌گه‌ری پێداگری کورده‌کان بۆ جیابوونه‌وه له عێراق، ئێران چ کارێک ده‌کات، وتی: به ڕای من باشترین ڕێگا گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره و ئێمه بێ گومان پێشوازی له گفتوگۆی نێوان دوو لایه‌ن ده‌که‌ین.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق و سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌که ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م گرووپه‌کان بپارێزرێت و به بڕوای من ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ به‌ره‌و ئه‌م سۆنگه بڕوات و ئێران هه‌میشه بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ خۆی ئاماده‌ی هاوکاریه و جه‌خت ده‌کاته سه‌ر پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئه‌م وڵاتانه.
Your Comment