ڕۆژنامه‌ی ڕیاز ڕایگه‌یاند:

عه‌بادی بۆ باس له‌ ڕیفراندۆم سه‌فه‌ری تورکیا ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 4079885 -
ڕۆژنامه‌یه‌کی سعوودی له‌ زاری به‌رپرسانی نزیک له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ زوویی به‌ هۆی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی سعوودی "ڕیاز" له‌ زاری به‌رپرسانی نزیک له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی  له‌ داهاتوویێکی نزیکدا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌کات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م سه‌رچاوه‌ نزیکه‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق زیادی کردووه‌ که‌ عه‌بادی به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بێت له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: له‌م ڕووه‌وه‌ که‌ ئه‌نقه‌ره‌ دژایه‌تی ته‌واوی خۆیی بۆ ڕیفراندۆمه‌که‌ ڕاگه‌یاندووه‌، عه‌بادی سه‌ردانی تورکیا ده‌کات تاکوو له‌ نزیکه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ تاوتوێ بکه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ عه‌بادی به‌ زوویی سه‌فه‌ری پاریس ده‌کات و سه‌فه‌ره‌که‌ش له‌ سه‌ر داوای ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام ده‌بێت.

ناردنی بۆچوون

1 + 1 =