به‌ ئاماده‌ بوونی موزیسیانه‌ کورده‌کان؛

یه‌که‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای ته‌نبور لە داڵاهوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ناسەی هەواڵ: 4078293 -
یه‌که‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای مه‌قامی ته‌نبور له‌ داڵاهووی سه‌ر به‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ ئاماده‌ بوونی موزیسیانه‌ ناوداره‌کانی ئێران، یه‌که‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای مه‌قامی ته‌نبور  له‌ داڵاهووی سه‌ر به‌ پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یه‌که‌مین فسیڤاڵی مه‌قاماتی ته‌نبور له‌ ژێر ناوی "ملۆدییه‌ کۆنه‌کانی ته‌نبور" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

فستیڤاڵه‌که‌ له‌ گوندی "بان زلانی سۆلفا" له‌ شاری دڵاهوو له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ۲۰ و ۲۱ی خه‌رمانان ئه‌نجام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها فستیڤاڵه‌که‌ له‌ دوو به‌شی گرووپی و تاک ژه‌نی ته‌نبور و به‌ ئاماده‌ بوونی موزیسیانه‌ ناسراوه‌کانی ئێران ده‌ست به‌ کار ده‌کات.

ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م فستیڤاڵه‌ش په‌ره‌دان و لێکۆڵینه‌وه‌ زیاتر له‌ مۆسیقای مه‌قامی ته‌نبوره‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی کرماشان به‌ درێژایی هه‌زاران ساڵه‌ ده‌ژنرێت.

تاکوو ئێسته‌ ۷۰ هونه‌رمه‌ند له‌ چوارچێوه‌ی ۱۳ گرووپ و ۵ تاک ژه‌نی به‌رهه‌ماکانی خۆیان ڕه‌وانه‌ی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ کردووه‌.

که‌سانێک که‌ خوازیارن تاکوو له‌م فستیڤاڵه‌ به‌شداری بکه‌ن ده‌توانن پەیوەندی به‌م ماڵپه‌ڕه‌وه‌ بکه‌ن: dalaho.farhang.gov.Ir 

ناردنی بۆچوون

1 + 5 =