موحسن ڕه‌زایی:

ئێران ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم به‌ دابه‌ش کردنی عێراق ده‌زانێت

ناسەی هەواڵ: 4077858 -
سه‌رۆکی مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران جه‌ختی کرد که‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته‌ هۆی دابه‌ش بوونی عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موحسن ڕه‌زایی، سه‌رۆکی مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاریی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران به‌ ئه‌لمه‌یادین وتی: سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ عێراق نیشان ده‌دات که‌ ئه‌م وڵاته‌ هێزی سه‌ربازی کاریگه‌ری هه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هیوادارم که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت.

سه‌رۆکی مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاریی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران جه‌ختی کرد که‌ ئێران له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه‌ که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته‌ هۆی دابه‌ش بوونی عێراق و زیادی کرد: دابه‌ش بوونی عێراق هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ و ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم ده‌رنجامی ترسناکی بۆ ناوچه‌که‌ ده‌بێت و ئێمه‌ دژی ئه‌م بابه‌ته‌ین.

ڕه‌زایی سه‌باره‌ت به‌ عه‌ره‌بستان وتی: سعوودیه‌ ده‌بێت له‌ ئێران، سووریا و به‌حره‌ین داوای لێبوردن بکات و ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ نه‌کات ڕوونه‌ له‌ دوای په‌یوه‌ندی نییه‌. ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌ یه‌مه‌ن و قه‌ته‌ریش داوای لێبوردن بکه‌ن.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و عێراق وتی: سروشتییه‌ که‌ هێزه‌کانی عێراق و سووریا له‌ سنووره‌کان یه‌کتر بگرنه‌وه‌ چون ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری هه‌ر دوو وڵات.

سه‌رۆکی مه‌کۆی ڕێکخراوی دیاریی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران ئاماژه‌ی دا: پیلانی دروست کردنی ناکۆکی له‌ نێوان شیعه‌ و سونه‌ شکستی هێناوه‌، ئیسڕائیل له‌م بابه‌تانه‌ سوود ده‌بات و ئێمه‌ ڕێگه‌ ناده‌ین که‌ سه‌ر بگرێت، ئێسته‌ له‌ نێوان ئێران، عێراق، سووریا و لوبنان به‌ره‌یه‌کی باش له‌ حاڵی دروست بوون دایه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م چوار وڵاته‌ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر کێشه‌ش له‌ نێوانیان دا دروست بێت به‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: سنووره‌کانی عێراق نابێت ده‌ستی بۆ ببرێت و ئه‌م بابه‌ته بۆ سووریاش ڕاسته‌ و ده‌بێت ڕژیمی زایۆنی له‌ ڕووی زه‌وی پاک بکرێته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 11 =