یادداشت؛

ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم ده‌بێته‌ هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی شه‌ڕ

ناسەی هەواڵ: 4069941 -
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و ئه‌مریکا دژی ڕیفراندۆمن، به‌ ته‌نیا ئیسڕائیل نه‌بێت که‌ ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی و له‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ زیاترین سوود ده‌بات.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، حسه‌ین ڕۆیوه‌ران؛ بێ گومان ڕیفراندۆم له‌ درێژه‌ی دابه‌ش کرندی عێراق دایه‌ و سروشتییه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت و یاسای عێراق ڕێگه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌م کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێستای هه‌رێمی کوردستان نه‌ده‌ن. کوردستان به‌شێک له‌ عێراق بووه‌ و دۆخی فدراڵیش پێشتر له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ به‌م ناوچه‌یه‌ به‌خشراوه‌، به‌م هۆیه‌ ئه‌م فدراڵیزمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق دایه‌ و هه‌رجۆره‌ ڕیفراندۆمێک سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق و یه‌کگرتوویی ئه‌م وڵاته‌یه‌.

له‌ ئێستادا، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و ئه‌مریکا دژی ڕیفراندۆمن به‌ ته‌نیا ئیسڕائیل نه‌بێت که‌ ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی و له‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ زیاترین سوود ده‌بات، هه‌ر بۆیه‌ ڕژیمی زایۆنی له‌م ڕیفراندۆمه‌ی هه‌رێم پشتیوانی ده‌کات.

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌ نێوان عه‌ره‌به‌کان و کورده‌کانی عێراق یه‌کجار زۆره‌؛ چونکوو هه‌رێمی کوردستان ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ته‌نیا له‌ سنووره‌کانی خۆی ئه‌نجام نادات، به‌ڵکوو زیاتر له‌مه‌ تێپه‌ڕیوه‌ و له‌ به‌شه‌کانی چه‌ند پارێزگایه‌کی دیکه‌ که‌ به‌ شوێنه‌ ناکۆکه‌کان ناسراوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ئه‌نجامی ده‌دات.

گومانی تێدا نییه‌ که‌ پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌دخۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام چون له‌ دوای هاتنی تیرۆریسته‌کانی داعش ئه‌م ناوچانه‌ به‌ ده‌ستی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ئازاد بووه‌، ئێسته‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی کورده‌کانه‌ و ده‌بێت ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کان به‌ پێی فه‌رمانی یاسای عێراقی فدراڵ ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بکرێت.

به‌ڵام کوردستان نایه‌وێت ئه‌م ناوچانه‌ ڕاده‌ست بکاته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ڕیفراندۆیشی تێدا به‌ڕێوه‌ ده‌بات، ئه‌مه‌ش گومانی تێدا نییه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی تووڕه‌یی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و به‌ستێنه‌کان بۆ شه‌ڕێکی ناوخۆیی له‌ عێراق خۆش ده‌کات.

ڕیفراندۆم پرسیکی ناوخۆیی عێراقه‌، به‌ڵام به‌م هۆیه‌وه‌ که‌ ده‌رنجامه‌کانی کاریگه‌ری له‌ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بێت، وڵاتانی وه‌ک تورکیا، سووریا، ئێران و هتد ده‌یانه‌وێت قسه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بکه‌ن. سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌منیه‌تی هه‌موو ناوچه‌که‌ ده‌کات.

ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌م نێوانه‌دا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر خاکی تورکیایه‌، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ناتوانێت به‌ نیسبه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ بێ ده‌نگ بێت؛ چون سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرا بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌ت و خاکی تورکیایه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ هیچ له‌ونێک له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ نییه‌.

ئێرانیش له‌گه‌ڵ تورکیا هاوڕایه‌ و له‌ دیداری سه‌رۆکی گشتی ئه‌رکانی هاوبه‌شه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران و تورکیاش ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ڕوونی قسه‌ی لێکراوه‌ و وه‌ک بنه‌مایه‌کی ستراتیژی کاری له‌ سه‌ر کراوه‌.  له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم بۆ جیابوونه‌وه‌ی نایاسایی له‌ عێراقه؛ چون کوردستانی عێراق ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و ناتوانێت هه‌ر کات بیه‌وێت له‌م وڵاته‌ جیا ببێته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

4 + 4 =