AP ١٣٩٦ گەلاوێژ ٢٦ ١٧:٤٣

لە دیداری سەردار باقری و ئەردۆغان خرایەڕوو:

ئێران و تورکیا دژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانن

ئێران و تورکیا دژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانن

لە دیداری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزەکانی ئێران و سەرۆک کۆماری تورکیا، جەخت کرا کە بەڕێوەنەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان مایەی ئاژاوە و تێکدەری ئاسایشی ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار حسێن باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران پاش دیدار لە گەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی سەربازی و سیاسی تورکیا لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگ وتی: دوو وڵاتی ئێران و تورکیا پێداگرن لە سەر بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارێک بە تایبەت هاوکارییە سەربازی و بەرگرییەکانن.

سەردار باقری وتیشی: بەرپرسانی دوو وڵات هەروەها ڕێککەوتوون لە سەر هاوکاریی ڕاهێنەری و توێژینەوەیی و لەوان ئاڵوگۆڕی خوێندکار، هاتوچۆی کۆپاپۆرەکان بۆ وڵاتانی یەکتری و ڕەوانەکردنی چاوەدێر بۆ مانۆرەکانی دوو لایەن زیاتر لە جاران.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وێرای ئاماژە بە بانگهێشتی هاوتای تورکی خۆی بۆ سەفەر بۆ ئێران، ڕوونی کردەوە: سەبارەت بە دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی وڵات و هەوڵە ئیجابییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک داخستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی هەمووجۆرە و تیرۆریستان، زانیاریی زۆری باش ئاراستەی بەرپرسانی تورکیا کرا.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: بەو هەوڵانەی کە لایەنی تورک ئەنجامی داوە و هەوڵی بۆ دەدات، لە داهاتوودا شایەدی سنوورێکی بێ هاوتا لە لایەن هەر دوو وڵاتەوەین.

سەردار باقری بە ئاماژە بە پرسە ناوچەییەکان لە گەڵ لایەنی بەرامبەر گفتوگۆیەکی زۆر باش کرا، ڕایگەیاند: گرینگترین پرسەکان لە ڕوانگەی بەرپرسانی دوو وڵات پرسی بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە مانگی سێپتێمبێر بوو کە هەر دوو وڵات لە سەر ئەوە پێداگر بوون کە بەڕیوەچوون و ئەنجام گرتنی ئەو کارە دەبێتە بنەمایەک بۆ ئاژاوە و پێکدادانی ناوخۆیی لە عێراق و دەرئەنجامەکانیشی داوێنی وڵاتانی دەورووبەر دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو بابەتە دەبێتە هۆی تێوەگلانی وڵاتانی عێراق، تورکیا و ئێران و هەر بەو هۆیەش بەرپرسانی دوو وڵات جەخت لە نامومکین بوونی ئەو کارە دەکەن و نابێ بەڕێوە بچێت.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەی دوو رۆژ گفتوگۆدا سەبارەت بە جێگرکردنی ئاسایشی سووریا لە گۆشەنیگای جۆراوجۆرەوە و بە پێوەری دانوستانە کارناسی‌کراوەکانی ئاستانە گفتوگۆ کرا و بڕیارە پێوشوێن بگیرێت.

باڵاترین بەرپرسی سەربازیی وڵات بە ئاماژە بە دیداری لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، وتی: ئەردۆغان ڕایگەیاند کە لە داهاتوودا سەردانی تاران دەکات و کۆمیسیۆنی ستراتژیکی هاوبەشی دوو وڵات بە ئامانجی پەڕەدان بە پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و سەربازییەکانی دوو وڵات بەڕیوە دەچێت.

هۆشدار بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان

سەردار باقری پاش دیداری لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند: ڕوانگەی تاران و ئەنقەرە لەبارەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هاوبەشە، چونکا لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم دەرئەنجامەکەی داوێنی داوێنی هەموو وڵاتانی دەورووبەر و لەوان ئێران و تورکیا دەگرێتەوە.

دیدار لە گەڵ وەزیری بەرگری

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران لە دیدار لە گەڵ نووریەدین جانیکلی وەزیری بەرگریی تورکیا بە ئاماژە بە پەیوەندییە قووڵە فەرهەنگی، مێژوویی و ژئۆپۆلیتکی نێوان دوو وڵات، وتی: سنوورەکانی ئێران و تورکیا لە ماوەی ٤٠٠ ساڵی ڕابردوودا سنوورێکی دۆستانەیان بووە و هیوادارین ئەم سەفەرە جگە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات، خاڵی وەرچەرخان لە هاوکارییە بەرگرییەکانی هەر دوولا بێت.

سەردار باقری جەختی لەوەش کردەوە: پابەندی بە دوو پرێنسیپی ڕێزنان لە سەروەریی و تەواوەتی سەرزەوینی و دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی دەتوانێت دیاری کەرەوەی ئاسایش، ئاشتی و پاوەجێی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچە بێت.

لەو دیدارە جەخت لە ئامادەکردنی پێشنووسی بەڵگەی لێکتێگەیشتننامەی هاوکاریی توێژینەوەیی زانکۆیی لە بواری پیشەسازیی بەرگری بۆ واژۆکران لە لایەن وەزیرانی هاوپەیوەندی هەر دوو وڵات کراوە.

سەردانی مزگەوتی دیانەتی ئەنقەرە

سەردار حسێن باقری رۆژی ڕابردوو لە سەر بانگهێشتی هاوتای تورکی خۆی، ژینڕاڵ هولۆسی ئاکار، سەردانی مزگەوتی تازە دامەزراوەی "ئەحمەد حەمدی ئاک سکی" بۆ ڕێکخراوی کاروباری ئایینی تورکیا لە ئەنقەرە کرد.

ئەو مزگەوتە بە هۆی چێکرانی لە تەنیشت ڕێکخراوی کاروباری ئایینی تورکیا بە مزگەوتی دیانەت ناسراوە کە چێکردنی لە ساڵی ۲۰۰۸ـەوە بە پێوەری نژیارڤوانیی سەردەمی سەلجووقی دەستی پێکردووە و پاش ٤ ساڵ گەیشتۆتە قۆناغی وەبەرهێنان. ئەو مزگەوتە دەفرایەتی ۵ هەزار نوێژخوێنی هەیە.

News Code 12059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha