به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیبراهیم ڕه‌حیم پوور، جێگری ئاسیایی و ئه‌قیانووسییه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌میت یاڵچین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دیداری کرد.
ڕه‌حیم پوور له‌م کۆبوونه‌وه‌دا وتی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه که ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا ڕوو له به‌رز بوونه‌وه‌یه و ئه‌م هاوکارییه چه‌ند قۆڵیانه زیاتریش ده‌کرێت.
ئه‌و زیادی کرد: هیوادارین که دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ش ببێته هۆی لێک نزیکبوونه‌وه‌ی زیاتری هه‌ر دوو وڵات و سه‌قامگیری زیاتریش بۆ ده‌وڵه‌تی سووریا به‌رهه‌م بێنێت. جێگه‌ی خۆشحاڵییه ئاماژه بکه‌م که ئێران و تورکیا هاوڕان له سه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که، به تایبه‌ت سووریا و عێراق. ئێمه داوا ده‌که‌ین که هه‌موو ئێتنیککه‌کانی ئه‌م وڵاتانه به ئاشتیانه پێکه‌وه بژین.
ڕه‌حیم پوور هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئاستی بازه‌رگانی ئێران و تورکیا ده‌بێت به ۳۰ ملیار دۆلار له ساڵدا بگات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی زۆر باش هه‌ڵگیراوه.
ئه‌میت یاڵچین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش وتی: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له ڕێچکه‌یه‌کی مێژووی دایه و ئێمه‌ش داوا ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندییه‌کان له ئاستی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی به‌رز بکرێته‌وه. ئێران و تورکیا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی ناوچه‌که ڕوانینی هاوبه‌شی زۆریان هه‌یه. به تایبه‌ت له ڕووی شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان و ده‌ست گرتن به یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا و عێراق.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه ڕوون و ئاشكرا وتوومانه که دژی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانین. ئێمه جه‌خت له یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رێم ده‌بێت هه‌نگاوی سازێنه‌ر به‌ره‌و به‌غدا هه‌ڵبگرێت. هه‌روه‌ها هاوکارییه‌کانی ئێران و تورکیا و ڕووسیا بووه‌ته هۆی ئاشتی زیاتر له سووریا و به‌رده‌وام ده‌بین له‌م ڕێگه‌یه.
بۆچوونی ئێوە