مەجلیسی ئێران یاسای بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکای پەسند کرد

ناسەی هەواڵ: 4057816 -
سەرۆکی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بە پەسند کرانی یاسای "پلانی بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە ناوچە"دا وتی: ئەمریکاییەکان بزانن ئەوە یەکەم هەنگاوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، لە دانیشتنی ئەوڕۆی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و پاش لێکدانەوەی وردەکارییەکانی پرۆژە یاسای بە پەلەی بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتە دزێو و تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە ناوچە، گەڵاڵەکە خرایە دەنگدانەوە و لە ئەنجامدا بە ۲۲۸ دەنگی ئەرێنی، ۱ دەنگی نەرێنی و ۲ دەنگی بێ لایەن لە کۆی ۲۴۲ نوێنەری ئامادەبووی دانیشتنەکە، پەسند کرا.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی پاش پەسندکرانی ئەو گەڵاڵەیە، ڕایگەیاند: بەشەکانی دیکەی نیزامیش کە لە بواری سەربازی و ناڤۆکیدا چالاکن، لە تۆمارکرانی ئەو گەڵاڵەیەدا بەشداریان نواندووە و مەجلیس یەکەم هەنگاوی بە تۆکمەیی هەڵگرت.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: ئەمریکا دەبێ بزانێ کە ئەوە یەکەم هەنگاو بوو کە مەجلیس بە هۆشیارییەوە هەڵی گرتووە و ١٦ هەنگاوی دیکەش لە لایەن لیژنەی جاوەدێری بە سەر بەرجامدا پەسند کراوە، کە جێبەجێ دەکرێت.

لاریجانی وتیشی: هەر لە بڕگەی ١٠ی گەلاڵەی مەجلیسدا دەوڵەت ناچار کراوە لە ئەگەری درێژەی پێشێل کارییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ بەرجام، دەبێ هەوڵی هاوشێوە لە بواری ناڤۆکی و بوارەکانی دیکە بگیردرێتە بەر و ڕاپۆرتەکەی ئاراستەی مەجلیس بکرێت.

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ڕاشیگەیاند: وەزارەتی دەرەوە و ئیتلاعات-یش دەبێ بە شێوەی شلگێرانە ئەرکەکانیان لەو یاسایەدا ڕاپەڕێنن و مەجلیسیش پەیجۆری هەنگاوەکانی ئەمریکایە.

ناردنی بۆچوون

8 + 0 =