وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا:

مسکۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاک کردنه‌وه‌ی سووریا له‌ داعش

ناسەی هەواڵ: 4057546 -
وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی سووریا لە تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سێرگەی شۆیگۆ وەزیری بەرگریی ڕووسیا لە لێدوانێک بۆ تەلەڤیزیۆنی ڕووسیا سەرکەوتنە میدانییەکانی ئەم دواییەی سوپای سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی نرخاند،

ناوبراو وێرای نرخاندنی دەستکەوتەکانی سوپای سووریا کە بە وتەی ئەو بە پشتیوانی و پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا ئەنجام دراوە، وتی: ڕووبەری ئەو ناوچانەی کە سوپای سووریا لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوو ئازادی کردووە، دوو هێندە و نیوی ڕووبەری ناوچە کۆنتڕۆڵ کراوەکانی سووریا لە سەرەتای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر داعشە.

شۆیگۆ جەختی لەوەش کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی سووریا لە تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 4 =