فه‌رمانده‌یه‌کی ئێرانی:

داعش ڕیشه‌کێش ده‌که‌ین

ناسەی هەواڵ: 4057467 -
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژه‌ی دا که‌ داعش له‌ ڕیشه‌کێش ده‌که‌ین و به‌ ناوی شه‌هید موحسن حوجه‌جییه‌وه‌ ئۆپراسیۆنی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار حسه‌ین سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران وتی: سعوودییه‌ هه‌رچی تانک و تۆپ بوو له‌ یه‌مه‌ن به‌ کاری هێنا، ئایا توانی له‌م وڵاته‌ سه‌رکه‌وێت؟ ئه‌وه‌ ئه‌وانن که‌ گورزیان به‌رده‌که‌وێت، نه‌ک خه‌ڵکی یه‌مه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌ڵگرسانی شه‌ڕێکی نوێ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونی ڕژیمی زایۆنی. ئێران هێزێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌مریکا نایه‌وێت ئه‌م هێزه‌ قبووڵ بکات. ئه‌مریکا باش له‌ هێزی ئێران ئاگاداره‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ سوپای ئێران هه‌ڵه‌ی ڕه‌فتاری له‌ خۆی نیشان بدات.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت وه‌ها نیشان بدات که‌ سوپا پاسداران له‌ دوای شه‌ڕنانه‌وه‌یه‌ و له‌ ڕاستیدا کێشه‌ی ئه‌وان به‌رجام نییه‌. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ چه‌ند قۆڵی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌وه‌ زه‌بر له‌ ئێران بده‌ن. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ گرنگه‌ بیزانین ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ له‌مڕۆدا دیپلۆماسی به‌ بێ هێز له‌ جیهاندا کڕیاری نییه‌ و به‌رده‌وام سته‌م له‌ دیگه‌ران ده‌که‌ن. ئه‌وان ناتوانن ئێران له‌ سووچێکدا قه‌تیس بکه‌ن.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ وتی: ئه‌مریکا ناتوانێت شه‌ڕێکی دیکه‌ له‌ ناوچه‌که‌ هه‌ڵبگرسێنێت، ئێمه‌ هه‌رگیز مۆڵه‌ت به‌وان ناده‌ین که‌ سه‌ردانی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێمه‌ بکه‌ن. ئێمه‌ له‌مڕۆدا به‌ ئاستێک له‌ خۆڕاگری گه‌یشتووین که‌ ئه‌وه‌نده‌ مووشه‌کمان هه‌یه‌، شوێنمان نییه‌ که‌ هه‌نبانه‌یان بکه‌ن. 

ئه‌و وتی: نه‌ ئیسلام و نه‌ له‌ هیچ شوێنێکی دیکه‌ کوشتنی ئه‌سیر کارێکی دروست نیییه‌ ئه‌مه‌ به‌رهه‌می داگیرکه‌رانی جیهانه‌، داعشییه‌کان شه‌هید حوجه‌جیان به‌وپه‌ڕی وه‌حشه‌وه‌ شه‌هید کرد، ئێمه‌ وڵامیان ده‌دینه‌وه‌ و دڵنیا بن له‌ ڕیشه‌ ده‌یانکێشین. ئێمه‌ له‌مه‌ به‌دوا به‌ ناوی شه‌هید حه‌جه‌جییه‌وه‌ ئۆپراسیۆنی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

سه‌لامی ئاماژه‌ی دا که‌ داعش ده‌ستکردی ئه‌مریکایه‌ و وتی: ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ داعش به‌رهه‌می ده‌وڵه‌تی ئۆبامایه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌ویت به‌م تیرۆریستانه‌ ئابڕووی جیهانی ئیسلام ببه‌ن و شه‌ری ناوخۆیی له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ڵبگرسێت. قسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌ دژی تیرۆریسته‌کان پاگه‌نده‌یه‌ک زیاتر هیچی دیکه‌ نییه‌. ئه‌مریکاییه‌کان بابه‌تێکی گرنگیان هه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئیش بکه‌ن، ئه‌ویش ڕاگرتنی ته‌وازونی سیاسی و هێز له‌ ناوچه‌که‌یه‌، یانی کێشه‌ی ئه‌منی بۆ وڵاتانی ناوچه‌که‌ دروست ده‌که‌ن تاکوو له‌وه‌ زیاتر هێزیان نه‌بێت.

ئه‌و وتی: ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت ئێران به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌ نیشان بدات به‌ڵام ئێران هه‌رگیز به‌ درێژایی مێژوو بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێک مه‌ترسی نه‌بووه‌. ئه‌وان به‌م بیانۆیه‌ ته‌نیا بازه‌رگانی ده‌که‌ن و به‌ سه‌دان ملیار دۆلار چه‌ک به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌فرۆشن.

ناردنی بۆچوون

3 + 4 =