پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند:

شانه‌ی کوشتنی داعش له‌ ئۆرفا ده‌ستگیر کران

ناسەی هەواڵ: 4057412 -
پۆلیسی تورکیا له‌ شانلى ئۆرفا‌ شانه‌یه‌كی كوشتنى سه‌ر به‌ داعشی ده‌ستگیر كردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئاژانسى ئه‌نادۆلۆ،"ئه‌و شانه‌‌ له‌ ۳ تیرۆریست پێكهاتوون كه‌ كاریان كوشتنى ئه‌و كه‌سانه‌ بووه‌ که‌ دژ به‌ ڕێكخراوه‌ ته‌کفیری و تیرۆریستیه‌كه‌یان كار بكات".

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، گه‌ڕان به‌دواى شانه‌كه‌ى داعش دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ كه‌سێك له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا له‌ ویلایه‌ته‌كه‌، له‌ ۲۱ى ته‌مووزى ڕابردوو، له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ كوژرا".

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تورکیا هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕانیان له‌ ویلایه‌تى غازى عه‌نتاب ، شانلى ئۆرفا و مه‌لاتیا ده‌ستپێكرد و توانییان هه‌رسێ تیرۆریسته‌که‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

بنیامین حه‌لاق، مه‌حموود حه‌موود، مه‌حموود جه‌ڕاح ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ن که‌ ده‌ستگیر کراون و پێشتر له‌ ڕێگه‌ى قاچاخه‌وه‌ له‌ شارى (ڕه‌قه‌)ى سووریاوه‌ چوونه‌ته‌ توركیا.

پۆلیسی تورکیا  هه‌روه‌ها له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌دا بگیرێت، كه‌ له‌ تاوانه‌كاندا به‌كاریان هێناوه‌.

 هاوكات، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا، ۴ هاووڵاتى توركی و ۵ سوورییان له‌ ویلایه‌تى هه‌تاى له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى دژ به‌ "داعش" ده‌ستگیر كرد.

له‌ هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه‌: هه‌ر ۹ كه‌سه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ و كه‌سانێك به‌ قاچاخ بۆ ناو خاكى توركیا ده‌په‌ڕێننه‌وه‌".

ناردنی بۆچوون

1 + 1 =