بۆ یه‌که‌مین جار:

زانایان به‌ دی ئێن ئه‌ی کامپیوتر هاک ده‌که‌ن

ناسەی هەواڵ: 4057357 -
زانایان به‌ بۆ یه‌که‌مین جار توانیان به‌ دانانی ڤایرۆسێک له‌ دی ئێن ئه‌ی کامپیوترێک هاک بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی مه‌یل زانایان توانیان بۆ یه‌که‌مین جار لقێک له‌ دی ئێن ئه‌ی سه‌نترز بکه‌ن و دواتر به یارمه‌تی کامپیوتر هاکی بکه‌ن.

له‌ ڕاستیدا ئه‌وان ڤایرۆسێکیان به‌ یارمه‌تی کۆده‌کانی دی ئێن ئه‌ی لێکدایه‌وه‌.

زانایان هۆشداریان داوه‌ که‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر تاونبارانی ئینترنتی ده‌توانن به‌ که‌ڵک بردن له‌ نموونه‌ ساخته‌کانی خوێن یان ئاوی ده‌م و دیان زانیارییه‌کان له‌ تاقی کردنه‌وه‌کانی پۆلیس بدزن، هه‌روه‌ها کامپیوتری زانکۆکان هاک بکه‌ن یان فایلی ژنۆمی لێکۆڵه‌ره‌کان پیس بکه‌ن.

ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌زایانی زانکۆی واشنتۆن له‌ سیاتل دروست کراوه‌. ئه‌م گرووپه‌ پاگه‌نده‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مین وایرۆسه‌ که‌ له‌ سه‌ر ئه‌ساسی دی ئێن ئه‌ی دروست کراوه‌.

زانایان بۆ ئه‌نجام دانی ئۆپراسیۆنی هاک کردنی کامپیوتر ڤایرۆسێکیان له‌ به‌شێکی بچووکی دی ئێن ئه‌یدا کۆدگوزاری کرد. دواتر له‌ که‌ره‌سته‌یه‌کی پزشکی ئه‌م دی ئێن ئه‌یه‌یان کرده‌ کۆدێکی دیجیتاڵی. له‌ قۆناغی دواتر به‌ یارمه‌تی ئه‌م ڤایرۆسه‌ توانیان چه‌ندین زانیاری ژنتیکی بگوازنه‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

5 + 9 =