کاغەزێک کە ئەندامانی لەش دەبووژێنێتەوە

ناسەی هەواڵ: 4057282 -
توێژەران جۆرە داڕشتەیەکی کاغەزەیان بەرهەم هێناوە کە خاوەن لێهاتوویی بووژاندنەوەی ئەندامانی زیان پێ گەیشتووی لەش و لەوان ڕەحەم، جەرگ و گورچیلەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە لایڤ ساینس، توێژەران داڕشتەیەکی کاغەزیی ناسک و چەم هەڵگریان دروست کردووە کە دەکرێت بە یارمەتیی ئەو کاغەزە ئەندامانی زیان پێ گەیشتووی لەش ببووژێننەوە.

توێژەرانی زانکۆی نۆرس وێستێرن بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندامی بە کار نەهاتووی لەشی بەراز و گا جۆرە کاغەزێکیان داڕشتووە کە توانای بووژاندنەوەی ڕەحەم، جەرگ، گورچیلە، ماسوولکە یان پرۆتۆئینەکانی دڵی مرۆڤی هەیە.

توێژێک لەو کاغەزە دەتوانێت لە لەشی نەخۆشانی شێرپەنجەیی یان ژنانی نەزۆک، یارمەتیی بەرەهەم هێنانەوەی هۆرمۆنەکان بدات.

هەروەها لە کەسانێکدا کە خاوەن برینی نەشتەرگەریی قووڵ و کێشەکەی زکماکین، ئەو کاغەزە دەتوانێت یاریدەی گەشەی سیلوولەکانی ماسوولکەییان بدات.

توێژەران بۆ بەرهەم هێنانی ئەو کاغەزە لە سیلوولگەلی دیاری کەرەوەی پێکهاتە و شێوازی ئەندامانی لەشی ئاژەڵان کەڵکیان وەرگرتووي. ئەوان بە کەڵک وەرگرتن لە مادەی شتنی تایبەتیی سیلوولەکانیان لێک جیا کردۆتەوە. پاش ئەو قۆناغە پرۆتۆئینە پێکهاتە سروشتییەکان (ناسراو بە ماتریکسە دەرەوە سیلوولییەکان) بە جێ مان و لە کۆتاییشدا ئەو مادەیە کرایە بوودرە و لە بیچمی کاغەزدا داڕێژرایەوە.

هەر کام لە پێکهاتەکانی کاغەزە داڕێژراوەکان خاوەن ئاسەواری ژیان و پێکهاتەی پرۆتۆئینی ئەندامێکە کە لێ بەرهەم هاتووە.

ئەو کاغەزە پشتیوانی لە گەشەی سیلوولی بنەمایی لە لەشی گەورە ساڵان و بووژانەوەی ئەندامانی تایبەتیی لەشیان دەکات و هاوکات دەکرێ بە ئاسانی ببردرێت، لوول و هەمار بکرێت

شیاوی ئاماژەیە کە ئەو کاغەزە بە هەڵکەوت دۆزرایەوە و داڕێژرا.

ناردنی بۆچوون

4 + 8 =