ڕۆدۆنگ سینمۆن:

کۆریای باکوور ٣.٥ ملیۆن خۆبەخشی بۆ شەڕ دژی ئەمریکا هەیە

ناسەی هەواڵ: 4057281 -
رۆژنامەی فەرمیی کۆریای باکوور لە ئامادەیی دەربڕینی ۳.۵ میلیۆن که‌سی خۆبەخشی ئەو وڵاتە بۆ شه‌ڕ دژی ئەمریکا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆدۆنگ سینمۆن رۆژنامەی فەرمیی کۆریای باکوور ئەمڕۆ شەممە لە ئامادەیی ۳.۵ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ بەشداری لە سوپای کۆریای باکوور بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ئەمریکا هەواڵی دا.

ئەو رۆژنامەیە ڕایگەیاند ئەو ژمارە لە خەڵک کە تێکرا لە چینی کرێکارەوە تا ئەندامانی پارتی دەسەڵاتدار و سەربازی کۆریای باکوورن، بە شێوەی خۆبەخشانە تەڤلی سوپای گەلی کۆریا دەبن.

شیاوی ئاماژەیە پیۆنگ یانگ، پایتەختی کۆریای باکوور رۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردووش خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری لە پشتیوانیی "کیم جۆنگ ئۆن"ی رێبەری ئەو وڵاتە به‌خۆوه‌ بینی.

لە رۆژی پێنج‌شەممەوە تا ئێستا دەمەقەڕە و ناکۆکیی نێوان واشنتۆن – پیۆنگ یانگ گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی، تا ئەو جێگایەی کۆریای باکوور ئامادەیی خۆی بۆ تەقاندنەوەی  ۴  مووشەک بەرەو دوورگەی "گوام" وەک شوێنی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئەقیانووسی ئارام دەربڕیوە و لە بەرامبەردا ئەمریکاش ئامادەیی خۆی بۆ پێکانی دامەزراوەی مووشەکیی کۆریای باکوور بە ۶ فرۆکەی بۆمب‌ هاوێژی ستراتژیک ڕاگەیاندووە.

ناردنی بۆچوون

5 + 1 =