هۆشیار زێبارى:

ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە کاتى خۆیدا بەڕێوە دەچێت

ناسەی هەواڵ: 4057280 -
ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێداگریی هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە ۲۵ی سێپتامبێر، سەرەڕای گوشار و داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوە و دواخستنی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق و لە ڕاوێژکارانی باڵای مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای گوشار و داواکارییگەلی دەرەکی بۆ هەڵوەشاندنەوە و دواخستنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئەو پڕۆسەیە لە بەرواری ۲۵ی سێپتامبێر،  بەڕیوە دەچێت.

زێباری وتیشی: زیباری در ادامه گفت: بەرواری ۲۵ی سێپتامبێر یەکلاکراوەیە و هیچ گۆڕانێکی بە سەردا نایەت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز ئەم وتانە لە کاردانەوە بە داواکاریی "ڕێکس تەیلرسۆن" وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا سەبارەت بە دواخستنی کاتی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوە.

ناردنی بۆچوون

3 + 14 =