دۆزینه‌وه‌ی که‌له‌سه‌ری مەیموونێکی ۱۳ ملیۆن ساڵە

ناسەی هەواڵ: 4057279 -
توێژەران که‌له‌ سه‌ری بێچووە مەیموونێکی ۱۳ ملیۆن ساڵەیان لە کنیا دۆزیەوەته‌وه‌. جۆری ئەو مەیموونە زۆر جیاوازە لە جۆرەکانی ئێستای ئەو بوونەوەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە واشنتۆن پۆست، که‌له‌ سه‌ره‌ی جۆرێکی نەناسراوەی مەیموونێک لە کنیا دۆزرایەوە کە تەمەنێکی ۱۳ ملیۆن ساڵەی هەیە و ناوی Alesi-یە. توێژەران وای لێکدەدەنەوە کە تەمەنی ئەو مەیموونە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی میۆسین (Miocene)؛ چاخێک کە چەشنە جۆراوجۆرەکانی مەیموون بە ناوچەی ئۆرئاسیادا بڵاو ببوونەوە.

ئه‌و که‌له‌ سه‌ره‌ دۆزراوە شێوەی هیچ کام لە مەیموونەکانی ئێستا نادات. زانایان لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەوه‌ تایبەت بە بێچووە مەیموونی گیبۆنە.

ئەو توێژینەوە لە لایەن گرووپێک لە توێژەرانی نێونەتەوەییەوە ئەنجام دراوە.

ناردنی بۆچوون

4 + 5 =