بۆ داهاتووی عێراق؛

مالکی داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی عێراق ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 4057201 -
جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق داوا ده‌کات که‌ سیستمی سیاسی ئه‌م وڵاته‌ بکرێته‌ سه‌رۆک کۆماری یان زۆرینه‌ی سیاسی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، نوری مالکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق وتی:خه‌ڵکی عێراق ده‌بێت خۆیان له‌م شه‌ڕه‌ تایفییه‌ ڕزگار بکه‌ن و هۆشیان به‌ پیلانی دوژمنانی وڵاته‌که‌یانه‌وه‌ هه‌بێت.

ئه‌و زیادی کرد: وه‌ک پێشتریش وتم تیرۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ده‌بێت جه‌نگی جیهانی سێهه‌م له‌ دژی بکرێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ که‌س گوێ به‌م قسانه‌ نادات و ئێسته‌ ده‌بینین تیرۆر ئه‌ورووپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی دیکه‌شی گرتووه‌ته‌وه‌. داعش ده‌رنجامی بیرکردنه‌وه‌ی تائیفییه‌ له‌ ناوچه‌که‌.

مالکی وتی: له‌ دوای ۲۰۰۳وه‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی به‌غدا تووشی ده‌یان قه‌یران بوون، ده‌وڵه‌ت چۆن ده‌توانێت له‌ بیری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵات بێت کاتێک خه‌ڵک له‌ دژی به‌رپرسان هانده‌درێن.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: سیستمی سیاسی عێراق ده‌بێت بگۆڕدرێت تاکوو ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز بێته‌ سه‌رکار. ئه‌م سیستمه‌ ده‌بێت ببێته‌ سیستمی سه‌رۆک کۆماری یان سیستمێک که‌ زۆرینه‌ تێیدا حوکم بکات و له‌ سیستمی پشک پشکینه‌ ڕزگارمان بێت.

مالکی وتی: لاوان ده‌بێت هۆشیار بن و بڕوانن ئایا دروشمی "ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی" یان "ئیسلامی مه‌ده‌نی" که‌ له‌ جێگه‌ی ده‌وڵه‌تی دینی و مه‌زهه‌بی باسی ده‌که‌ن چییه‌. ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ بسێننه‌وه‌، ئه‌م که‌سانه‌ که‌ ئه‌م قسانه‌ ده‌که‌ن ده‌ترسن که‌ جیهانی ئیسلام له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکه‌راندا بوه‌ستێته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

6 + 1 =