هه‌ڵچنینی دیواری نێوان ئێران و تورکیا ۲۰۱۷ کۆتایی دێت

ناسەی هەواڵ: 4057169 -
چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکی مێدیایی ڕایانگه‌یاند که‌ دروست کردنی دیوار له‌ نێوان ئێران و تورکیا تاکوو زستانی ساڵی ۲۰۱۷ کۆتایی پێدێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ، دروست کردنی دیوار له‌ نێوان سنووری ئێران و تورکیا که‌ له‌ دوو پارێزگای ئاغری و ئیغدیری تورکیا ده‌ستی پێ کردووه‌ و تاکوو زستانی ساڵی ۲۰۱۷ (ئه‌مساڵ) کۆتایی پێدێت.

ئه‌م دیواره‌ ۱۴۳۸ کیلۆمه‌تر درێژه‌، ۲ مه‌تر پانه‌ و ۳ مه‌تر به‌رزه‌.

پێشتر تورکیا دیوارێکی به‌ درێژایی ۲۳۹ کیلۆمه‌تر به‌ پانایی ۲ مه‌تر و به‌رزایی ۳ مه‌تر له‌ نێوان سنووره‌کانی خۆیی و سووریا دروست کردوو بوو.

شایانی باسه‌ که‌ دروست کردنی ئه‌م دیوارانه‌ به‌ بیانووی دابین کردنی ئه‌منیه‌تی زیاتر بۆ ناوخۆی تورکیا ئه‌نجام ده‌بن.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =