لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان؛

ئێران لە ڕیزی ١٠ وڵاتی یەکەمی جیهاندایه‌

ناسەی هەواڵ: 4057150 -
بەرپرسی سه‌ندیکای پیشەی ئاسمانی و گەردوونی ئێران وتی: ئێران لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا لە ڕیزی ١٠ وڵاتی وڵاتی یەکەمی جیهانە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد سەعیدی پێش نیوەڕۆی شەممە لە کارگەی پەروەردەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، وتی: بەختەوەرانە وڵاتی ئێمە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا پێشکەوتنی زۆری بەدەست هێناوە و ئەمڕۆکە یاسای ئەرێنی زۆری لەم بوارە هەیە.

سه‌عیدی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیزی ٠ وڵاتی یەکەمی جیهان لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە و بە دڵنیاییەوە لە ئەم بوارەدا پێگەی باشتریش بەدەست دەهێنێت.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئەمڕۆ ٢٥٠٠ کەس لە سامانەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ناونووسی و دۆسیەی پێک هێناوە و ٢٥٠٠ کەسی تریش چاوەڕوانی ناونووسین.

سەعیدی ڕایگه‌یاند: بەختەوەرانە ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نا سەربازی لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بەفەرمی ناسراوە و چالاکیی بەربڵاوی زۆری لە بوارە جیاوازەکاندا پێوە دەبینین.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =