ئێران و هەرێمی کوردستان پڕۆتۆکۆلی ئابوورییان واژۆ کرد

ناسەی هەواڵ: 4057137 -
شاندێکی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو پرۆتۆکۆلی ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەمە لە تاران شاندێکی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکاران و ژووری بازرگانیی ھەولێر و و بەرپرسانی ئابووریی ئێران پڕۆتۆکۆلێکی ئابوورییان واژۆ کرد.

ئەو شاندە ئابوورییەی هەرێمی کوردستان لە چیوارچێوەی کۆنفرانسێکی ئابووریی جیھانی، کە نوێنەری24 وڵاتی جیهان بەشدارییان تێدا کردووە، سەردانی تارانی کردووە.

لە پرۆتۆکۆلە ئابوورییەکاندا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بازرگانیی نیوان ھەولێر و تاران بەردەوام دەبێت و نووسینگەی بازرگانانی ئێران لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و نووسینگەی بازرگانانی هەرێمی کوردستانیش لە ئێران دەکرێتەوە.

ناردنی بۆچوون

7 + 2 =