ئه‌گه‌ری ژیان له‌ دوو هه‌ساره‌ی نزیک له‌ زه‌وی

ناسەی هەواڵ: 4056913 -
زانایان دوو هه‌ساره‌یان له‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر له‌ زه‌وی دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ری ژیان تێیان دا زۆره‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپه‌یس، زانایان دوو هه‌ساره‌یان له‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر له‌ زه‌وی دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ری ژیان تێیان دا زۆره‌. ئه‌م دوو هه‌ساره‌یه‌ له‌ ده‌وری هه‌ساریه‌که‌ی دیکه‌ به‌ ناوی تائۆ سیتی ده‌خولنه‌وه‌.

هه‌ر دوو هه‌ساره‌که‌ ۱۲ ساڵی نووری له‌ خۆر دوورن. به‌مانایه‌کی دیکه‌ ئه‌م دوو هه‌ساره‌ زۆر نیزکن و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر بتوانین به‌ چاو له‌ زه‌وییه‌وه‌ بیانبینین.

ئه‌م دوو هه‌ساره‌ قه‌واره‌که‌یان له‌ زه‌وی گه‌وره‌تره‌. ئه‌وان له‌ شوێنێکدا ڕاوه‌ستاون که‌ ژیان تێیدا ده‌توانێت ده‌ست پێ بکات. زانایان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ ئه‌م دوو هه‌ساره‌ ئاوی تێدایه‌. که‌واته‌ ئه‌گه‌ری بوونی ئاو یه‌کجار زۆره‌.

ناردنی بۆچوون

1 + 1 =