ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند:

دانوستانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ئه‌دله‌ب

ناسەی هەواڵ: 4056233 -
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ هه‌واڵگری تورکیا له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ پرس و چاره‌نووسی شاری ئه‌دله‌ب گفتوگۆ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی ڕایگه‌یاند که‌ به‌زوویی چاره‌نووسی شاری ئه‌دله‌ب له‌ دانوستانه‌کانی ئاستانه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌واڵگری تورکیا ده‌یه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ئه‌م شاره‌ له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات و به‌ ڕێککه‌وتن بگه‌ن.

ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌مه‌ به‌دوا خاڵی سنووری بابولهه‌وی له‌ نێوان تورکیا و پارێزگای ئه‌دله‌ب ته‌نیا بۆ یارمه‌تی مره‌ۆڤی کراوه‌ ده‌بێت.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دا که‌ له‌م سنووره‌وه‌ چی دیکه‌ چه‌ک ئاڵ و گۆڕی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجام نابێت.

بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ درێژایی ۱۵۰ کیلۆمه‌تر له‌ سنووری ئه‌دله‌ب چه‌ندین ڕێکاری نوێ و پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر.

ئه‌م کاره‌ی تورکیا به‌ بیانۆی شه‌ڕی تورکیا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نوسره‌ که‌ لقی ئه‌لقاعیده‌ی سووریایه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

ناردنی بۆچوون

7 + 1 =