جه‌نگ نامه‌ی نادرشا به‌ هه‌ورامی بڵاو کرایه‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4054639 -
دیوانی جه‌نگ نامه‌ی نادرشا که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ڵماس خانی که‌نووڵه‌ییه‌وه‌ نووسراوه‌ به‌ هه‌ورامی بڵاو کرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دیوانی جه‌نگ نامه‌ی نادرشا که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ڵماس خانی که‌نووڵه‌ییه‌وه‌ نووسراوه‌ به‌ هه‌ورامی بڵاو کرایه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م کتێبه‌ له‌ سه‌رده‌می نادرشای ئه‌فشار و له‌ لایه‌ن ئه‌ڵماس خانه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی کرماشان بووه‌ به‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی - گۆڕان نووسراوه‌.

دیوانی جه‌نگ نامه‌ی نادرشا له‌ لایەن دەزگای پەخش و چاپی ئێران (قەقنەس) و لە ۵۴۶ لاپەڕەدا چاپ و ڕەوانەی بازاڕەكانی ئێران کراوه‌.

ئەم دیوانە شیعرییە ل ەلایەن مەزهەر ئەدوایی بە زمانی فارسی شرۆڤە و پەراوێزنووسی بۆ كراوە. ئەم نووسەرە لە ماوەی پێنج ساڵدا توانیویە دە جۆر دەستنووس له‌ جەنگ نامەی نادرشا كۆ بكاتەوە و پاش بەراوردكردن و پەراوێز نووسین بە زمانی فارسی لەگەڵ دەقە هەورامییەكەیدا چاپی بكات.

ئەڵماس‌ خان کەنوولەیی شاعیر و فەرماندەی سوپای نادر شای ئەفشار لەم بەرهەمە مەنزوومە حەماسییەدا کە بە شیوەزاری هەورامی هۆنراوەتەوە، باروودۆخی سەردەمی نادرشا و بە تایبەت شەڕەکانی نادر لەگەڵ عوسمانییەکان، هیندییەکان، ئوزبەکەکانی بە هۆنراوە نووسیوەتەوە، کە ئەڵماس‌ خان خۆی وەک فەرماندەیەک لە زۆربەیاندا بەشدار بووە، بە وردبینی و حەماسەتەوە ڕه‌وایه‌تی دەکات و بە ڕوونیش زانیارییەکی زۆری ئەو سەردمە دەخاتە بەر دەستی خوێنەران و لیکۆڵەران.

بەرهەمەکە بەگشتی لە ٣٥١٣ بەیت پێکهاتووە کە لەڕووی ٩ کۆپیی خەتی، کە بریتین لە ۵ کۆپیی کتێبخانەکانی ئێران و ٤ کۆپیی کتیبخانەی بەرلین وەرگیراوە و کاری ڕاست کردنەوە و پێداچوونەوەی بۆ کراوە.

لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەڵماس‌ خان کەنوولەیی (١٧٠٦-١٧٧٧زاینی) بریتین له‌ "حەوت لەشکەر"، "خۆر و خه‌رامان" و "شیرین و فەرهاد" که‌ هەموویان بە شێوەزارەکانی هەورامی - گۆران هۆنراونەتەوە، بەڵام گرنگترین بەرهەمی ئەڵماس خان "شانامەی کوردی"یە کە کۆمەڵێک لە حیکایەت و چیرۆکە حەماسییەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و کولتووری نەتەوەی کورد لە خۆ دەگرێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 0 =