تڕانزیتی کاڵا له‌ کوردستانه‌وه‌ ۳۵ له‌ سه‌د زیادی کردووه‌

ناسەی هەواڵ: 4052538 -
به‌ پێی ئاماری ئیداره‌ی بازه‌رگانی و په‌ره‌دان به‌ کاروباری پیشه‌یی کوردستان له‌ چوار مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا تڕانزیتی که‌لوپەل له‌ ڕووی بایه‌خی دۆلارییه‌وه‌ ۳۵ له‌ سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر، ئیداره‌ی بازه‌رگانی و په‌ره‌دان به‌ کاروباری پیشه‌یی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ له‌ چوار مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا تڕانزیتی که‌لوپەل له‌م پارێزگایه‌ له‌ ڕووی بایه‌خی دۆلارییه‌وه‌ ۳۵ له‌ سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ کردنی که‌لوپەلی ناوخۆیی له‌ سنووری باشماخه‌وه‌ ۱۱۷ ملیۆن دۆلار بووه‌ له‌ چوار مانگی پێشوودا بووه‌، له‌م سنووره‌ ۹ له‌ سه‌د هه‌نارده‌ کردنی که‌ل و په‌ل به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ دیوه‌.

هه‌نارده‌ کردنی که‌لوپه‌ل له‌ سنووره‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه‌ ۱۷۵ ملیۆن دۆلار بووه‌ که‌ له‌ ڕووی کێشه‌وه‌ ۲۰۳ هه‌زار تۆن کێشی هه‌بووه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۲۶ له‌ سه‌د زیادی کردووه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕێژه‌ی هاورده‌ کردن ۲۴ ملیۆن و ۷۰۰ هه‌زار دۆلار بووه‌ که‌ بریتی بووه‌ له‌ ۲۹ هه‌زار تۆن که‌ل و په‌ل. له‌ ڕووی بایه‌خی دۆلارییه‌وه‌ هاورده‌ کردن ۳۲۴ له‌ سه‌د زیادی کردووه‌. 

به‌ گشتی تڕانزیتی که‌لوپه‌ل له‌ کوردستانیشه‌وه‌ یه‌ک ملیار و ۴۲۲ ملیۆن دۆلار بایه‌خی هه‌بووه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۳۵ له‌ سه‌د زیادی کردووه‌.

باشماخ به‌ پشکی ۸۵ له‌ سه‌د زیاترین که‌لوپه‌لی لێوه‌ هه‌نارده‌ کراوه‌. ئه‌م ئامارانه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هه‌نارده‌ کردن له‌ هه‌موو ئێران له‌ چوار مانگی پێشوودا ۹ له‌ سه‌د که‌می کردووه‌.
 

ناردنی بۆچوون

3 + 6 =