ساڵح موسلم:

کوردی سووریا ناوچەی کوردنشینی سەربەخۆی ناوێت

ناسەی هەواڵ: 4051907 -
سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە کوردەکانی ئەو وڵاتە بە دوای دامەزراندنی ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردنشینەوە نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشرة" ساڵح موسلم سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە کوردەکانی ئەو وڵاتە خوازیاری دامەزراندنی ناوچەی سەربەخۆ بۆ خۆیان نین، بەڵکوو دەیانەوێ سووریا وڵاتێکی فیدراڵی و دیموکرات و خاوەن مافی هاوبەش بۆ تەواو هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لە ژێر سێبەری سیستەم و یاسایەکی نوێدا بێت.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: سەرکەوتنگەلی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک تەنیا دەستکەوتی کوردەکان نییە، بەڵکوو لەو سەرکەوتنانەدا تورکمانەکان و عەرەبەکان و سریانییەکانیش بەشدارن و هەر جۆرە لێدوانێک سەبارەت بە بەهرە وەرگرتنی کوردەکان لەو هێزانە بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی کوردنشینی سەربەخۆ لە سووریا تەنیا ڕەنگدەرەوەی ئەندێشەیەکی چەواشە و خاوی ئەوانە کە هیچ بنەمایەکی واقیعی بۆ نییە. ئێمە خەونی کوردستانی سووریا و ناوچەی کوردنشینی سەربەخۆ نابینین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەڕای دژایەتی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێداگرە لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم لە عێراق.

ناردنی بۆچوون

5 + 5 =