کوژرانی ٧٦ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان

ناسەی هەواڵ: 4048131 -
لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە 76 کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه‌ له‌ کوردستان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای کوردستان وتی: لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە 76 کەس بە هۆی ڕووداوی ناوجادەیی و هاتوچۆ گیانی خۆیان لە دەست داوە و ئەو ڕێژەیە بە نیسبەتی سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٥ دابەزیوە.

غوڵامڕەزا هومایوون پوور وتیشی: لەو ٧٦ کەسە 60 کەسیان لە جادە دەرەوە شارییەکان، ٧ کەس لە ناو شارەکان و ٩ کەسی دیکەش لە جادەگەلی گوندی پارێزگای کوردستان تووشی ڕووداوی مەرگ هێنەرانە بوونە.

ناوبراو زیادی کرد: لە 80 کەسی کوچکردووی سێ مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوو 68 کەسیان لە جادە دەرەوە شارییەکان، 6 کەس لە ناو شارەکان و 6 کەسی دیکەش لە جادەگەلی گوندی گیانی خۆیان لە دەست دابوو.

ناردنی بۆچوون

4 + 7 =