بە پێی ڕاپرسیی زانکۆی مەریلەند؛

سەردار قاسم سولەیمانی خۆشەویست‌ترین کەسایەتی ئێرانە

ناسەی هەواڵ: 4044204 -
بە گوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکی زانکۆی مەریلەند، فەرماندەی هیزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خۆشەویست‌ترین کەسایەتی لە ڕوانگەی خەڵکی ئێرانەوەیە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕاپرسییەک کە لە لایەن ناوەندی Iran.poll بۆ "سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ئەمنی"ی زانکۆی مەریلەند ئەنجام دراوە، نیشان دەدات  سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هیزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خۆشەویست‌ترین کەسایەتی لە ڕوانگەی خەڵکی ئێرانەوەیە.

ئەو ڕاپرسییە هەروەها نیشان دەدا، خۆشەویستیی سەردار سلێمانی دوای هێرشی تیرۆریستانی داعشی بۆ سەر مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی پەرەی سەندووە.

"سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ئەمنی" لە ڕوون کردنەوەی دەسکەوتەکانی ئەو ڕاپرسییە دەنووسێت: "خۆشەویستیی سولەیمانی کە پێشتریش لای خەڵک زۆر بوو، پاش هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بۆتەوە".

ئەو ڕاپرسییە نیشان دەدا کە لە سەدا ٦١ی ئێرانییەکان "سەردار سولەیمانی"یان لە ئاستێکی "زۆر باش"دا خۆش دەوێت. ئەو ڕێژەیە بە نیسبەتی ڕاپرسیی پێشوو لە ٧ی مەی ئەمساڵدا، لە سەدا ٦ بەرز بۆتەوە. لە سەدا ١٧ی دیکەی بەشداربووان ڕایان سەبارەت بەو "تا ڕادەیەک باش" بووە.

هەروەها بە گوێرەی "سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ئەمنی" لە ناو کەسایەتییە مەبەستەکانی ئەو توێژینەوەیە، کەمترین ئاستی بێزاری و ڕوانینی نەرێنی هەمبەر بە ناوبراو دەربڕاوە و تەنیا لە سەدا ۱۱ی بەشداربووان کەسایەتیی سەردار سولەیمان-یان "نەخوازراو" هەڵسەنگاندووە.

پاش فەرمادەی هێز قودس، "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بە لە سەدا ۴۳ی دەنگی "باش" و لە سەدا ۳۳ی "تا ڕادەیەک باش" لە پلەی دووهەمی ئەو ڕاپرسییەدا دەوەستێت. لە سەدا ١٩ی بەشداربووان کەسایەتیی زەریف-یان بە "خراپ" هەڵسەنگاندووە.

"سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ئەمنی" دەڵێت ئاستی خۆشەویستیی وەزیری دەرەوەی ئێران پاش مسۆگەر کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گرووپی پێنج کۆ یەک، لە سەدا ١٣ دابەزینی بە خۆوە بینیوە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕوانینی لە سەدا ۳۹ی "زۆر باش" و لە سەدا ۳۷ی "تا ڕادەیەک باش"ی بەشداربووان لە پلەی سێهەمی ئەو ڕاپرسییەدا دەوەستێت. لە سەدا ۲۲ی دەنگدەران پێگەی ڕۆحانی-یان "نەخوازراو" هەڵسەنگاندووە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە نێوان پێگەی کەسایەتییە مەبەستەکانی ڕاپرسییەکە ئاستی خۆشەویستیی "مەحموود ئەحمەدی نژاد" سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی سەرۆک کۆماری دابەزینێکی زۆر بەرچاوی بە خۆوە بینیوە.

ناوبراو کە لە ئەگێستی ۲۰۱۵دا بەردەوام سەرنجی "باش"ی لە سەدا ٦٠ی لایەنگرانی ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا بوو، پاش ڕەت‌کرانەوەی شیاوەتیی لە لایەن شۆڕای نیگابان، تەواو خۆشەویستیی لای خەڵکی ئێران دابەزیوە و چۆتە خوارترین پلەکانی ئەو ڕاپرسییە.

بە شێوەیەک کە لە ڕوانگەکاندا تەنیا لە سەدا ۲۳ی بەشداربووان ئەحمەدی نژاد-یان "زۆر باش" و لە سەدا ۳۲ "تا ڕادەیەک باش"یان هەڵسەنگاندووە و لەو ڕووەوە ئەو دوای "ئیسحاق جەهانگیری" خاوەن کەمترین ئاستی خۆشەویستی لە نێوان سیاسەتوانانی ئێرانی و مەبەستی ئەو ڕاپرسییەیە.

هەروەها ئەحمەدی نژاد بە پێدرانی دەنگی لە سەدا ۴۱ی "نەخوازراو" کەم خۆشەویست‌ترین سیاسەتوانی ئێرانیی ئەو ڕاپرسییە دێتە ئەژمار و "ئیسحاق جەهانگیری بە پێدرانی لە سەدا ٣٧ی دەنگی "نەخوازرو" پاش ئەو لە پلەیەکی سەرتری خۆشەویستی دادەنیشێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 7 =