نادیە موراد چووە تێلاڤیڤ؛

ژنە ناسراوە ئێزدییەکە هەموو عێراقی شۆک کرد

ناسەی هەواڵ: 4043182 -
نادیە موراد خاتوونێکی ئێزدی ناسراوە و باڵوێزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە بە ئامادەبوون لە ئیسرائیل، بووە هۆی شۆک لە ڕای گشتیی عێراق و لەمناوە "حەنان فەتلاوی" پەرلەمانتاری عێراقی بۆی نووسی: لە ئیسرائیلدا بەدوای مافی مرۆڤدا دەگەڕێی؟!

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئەو بەشداربوونە، کاردانەوەی توندی لە ناوخۆی عێراقدا بەدواوە بوو و لەمناوە "حەنان فەتلاوی" پەرلەمانتاری عێراقی لە ئەکانتێکدا و بە ڕاوێژێکی گاڵتەجارانە بۆی نووسی: "ئایا ژیرانە کە لە ئیسرائیلدا بەدوای مافی مرۆڤدا بگەڕێی؟!"

ژنە ناسراوە ئێزدییەکە هەمووانی ڕاچڵەکاند

هەروەها کەسانێکی دیکەی وەک "ڕیان حەدیدی" بۆی نووسیوە کە نادیە موراد دەبێ بزانێت "باڵوێزانی ئاشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە زۆربەیان بەیانین، دژی سەردان کردنی ئیسرائیلن، چونکا ڕژیمی ئیسرائیل بە دەوڵەتێکی تیرۆریست دەزانن".

چەند کاربەرێکی دیکەی وڵاتانی عەرەبی لەوەی کە سەفەری نادیە هاوکات بووە لە گەڵ هەڵمەتی جەنایەتکارانەی ئەمدواییەی ئیسرائیل لە دژی مزگەوتی ئەقسا و کوشتوبڕی خەڵکی فەلەستین، تووڕە بوونە. "تبارک" وەک یەکێک لەو کاربەرانە لەوبارەوە بۆ نادیەی نووسیوە: "کوا مرۆڤایەتییە ئەو کاتەی گەلی فەلەستین دەکوژرێن و تۆ لە دەچیتە ئیسرائیل؟!"

ژنە ناسراوە ئێزدییەکە هەمووانی ڕاچڵەکاند

"محەمەد حەسەنی"یش نووسیویەتی: "سەفەری نادیە موراد بۆ ئیسرائیل سەفەرێکی ناسەرکەوتووانە بووە و ئەو دەبێ بە هەڵەی خۆی بزانێت".

تاقمێکی دیکە لە کاربەران چوونی نادیە موراد بۆ ئیسرائیل گرێ دەدەنەوە بە پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نزیکی ئەو ژنە ئێزدییە لە گەڵ پارتی و مەسعوود بارزانی، و هاودەردی کردنی لە گەڵ ژنانی ئێزدی بە پلانێک دەزانن بۆ پێشخستنی پرسە سیاسییەکانی هەرێم و لەو دەلاقەوە ڕەخنەیان لێ‌گرتووە.

ژنە ناسراوە ئێزدییەکە هەمووانی ڕاچڵەکاند

"ئەبوونەوار مالیکی" یەکێکە لەو کاربەرانەیە و دەنووسێت: نادیە موراد بە دوای مافی مرۆڤەوە نییە، بەڵکوو بە دوای ڕاکێشانی پاڵپشتیی ئیسرائیل بۆ پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە. ئەمە هەمان رێگایە کە پێشتر مەسعوود بارزانیش بە دوایەوە بووە.

ژنێکی عێراقیش بە ناوی "ئۆمە موستەفا" بە سەرسوڕمانەوە بۆی نووسیوە: "نادیە موراد ڕووی لە ڕژیمێک ناوە کە گرووپی تیرۆریستیی داعشی خوڵقاند و ئەو گرووپەش ئاخێزگەی ئەندێشەی وەهابی – زایۆنیستییە".

سەرەڕای تەواو خۆشەویستییەک کە ئەو ژنە ئێزدییە لەم ساڵانەی دواییدا لای عێراقییەکان هەیبوو، بەڵام سەردانی بۆ ئیسرائیل بە ڕادەیەکی زۆر خۆشەویستییەکەی بردۆتە ژێر پرسیار و هەندێک لایان وایە کە ئەو لە پێناو کۆمەڵێک پرسی سیاسی، دەرد و ژانی ئێزدییەکانی بەلارێدا بردووە.

نادیە موراد و ئامل کلۆنی
نادیە موراد و ئامل کلۆنی

نادیە لە دایکبووی ۱۹۹۳ی زایینی لە گوندی "کۆجوو"ی سەر بە شاری شەنگالە کە لە ساڵی ٢٠١٤ و لە دوای پاشەکشێی لە ناکاوی هێزی پێشمەرگە، شار و گوندەکەی کەوتە بندەستی تیرۆریستانی داعشی. موراد-یش وەک زۆربەی ژنانی ئێزدی لە لایەن تیرۆریستانەوە بە دیل گیرا و وەک کۆیلەیەکی سێکسی هەڵسوکەوتی لە گەڵدا کرا و لە ئەنجامدا توانی هەڵبێت و خۆی لە دوای تیرۆریستەکان دەرباز بکات.

ئەو پاش هەڵاتنی لە چنگی داعش خۆی گەیاندە هەرێمی کوردستان و بۆ چارەسەریی ئازاری زۆری جەستەیی و دەروونی ڕەوانەی ئاڵمانیا کرا و هەر لەوێدا کۆمەڵێک دیمانەی لە گەڵ میدیاکانی رۆژئاوا سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش بڵاو کردەوە و ئەمە بوو بە هۆی ناودەرکردنی لە ئاستی جیهانی.

ژنە ناسراوە ئێزدییەکە هەمووانی ڕاچڵەکاند

نادیە لە ٢٠١٦دا لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی و توانی لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێخکراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا قسە و دەردەدڵی خۆی و هەموو کوردانی قوربانیی شەنگال و ناوچە ئێزیدیەکان و هەموو قوربانیانی ڕفێندراوی ژێر دەستی داعش دەرببڕێت. بەڵام ئێستا ڕوون نییە کە چ هۆکارێک ئەوی بروودەتە ئیسرائیل؟

ناردنی بۆچوون

6 + 1 =