بۆچی دەبێ دەنگی نا بە ڕیفراندۆمەکەی بارزانی بدرێت؟

ناسەی هەواڵ: 4039117 -
"پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان شانۆیەکی گەورەیە کە کەڵکی ناڕەوا لەم هەستە بێ وێنە و پاکە دەگرێت. شانۆیەک کە نەک تەنیا ئارمانجە گەورەکانی میللەتی کوردی تێدا نییە."

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زێبار کاردۆ نووسەری کوردی عێراقی لە یادداشتێکدا بۆ وەتەنی پرێس نووسی: گەلی گەورە و پڕشانازی کورد لە مێژە لەبەر هۆکاری جیاواز ڕووی ئارامی نەبینیوە و هەر کات کە هەلێک بڕەخسێت تاکوو ئارامی ببینێ،کۆمەڵێک لە خۆویستی هۆزگەرایی سیاسی کە تەنیا بەدوای دابین کردنی بەرژەوەندی تاکەکەسی و گرووپین، بیانوویەکی نوێ دروست دەکەن و برینێکی نوێ لە جەستەی ئەم گەلە ماندوو لە ناپیاوییە دەدەن.

جێگای سەرەنج ئەوەیە؛ ئەم خۆویستیانە هەموو لە ژێر ناوی بەرگری لە گەلی کورد دێتە ئاراوە تاکوو بتوانێ ڕای گشتی لەگەڵ خۆی بکێشێت و ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆی لە پشت دروشمە جوانەکانی وەک ئارمانجی میللەتی کورد بشارێتەوە.

 میللەتی هەمیشە قارەمانی کورد لەمێژە کە برینی شەڕخوازانی جەنایەتکار کە دەستیان بە سەر هەموو بوونیدا گرتووە، پێوە دیارە بەڵام دلێرانە وەستاون تاکوو لە ئاکامدا ڕۆژێک منداڵەکانی ڕووی خۆشی ژیان ببینن،کەواتە لەم ڕۆژانەدا کە هەندێ کەس بە ئامانجی پتەوکردنەوەی پێگەی تاکەکەسی  و بەرژەوەندی بنەماڵەیی خۆیان، سامانی وا میللەتێکی گەورە هەڕاج دەکەن، نابێت بێدەنگ بین و ڕێگە بدەین خراب بەکار بهێنرێت.

 ئاساییە کە هەر کوردێکی ڕەسەن بێ گومان بیر لە داهاتوویەکی باشتر بۆ سەرجەم کوردەکان دەکاتەوە، بەڵام پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان شانۆیەکی گەورەیە کە کەڵکی ناڕەوا لەم هەستە بێ وێنە و پاکە دەگرێت. شانۆیەک کە نەک تەنیا ئارمانجە گەورەکانی میللەتی کوردی تێدا نییە کە بێ گومان لارەڕێیەکی خەساردەرە بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی پۆلێک دەسەڵات خواز.

لەم یادداشتە کورتەدا چەند خاڵێک سەبارەت بەوەی کە لە سەرەتاوە نووسرا دەخەمە ڕوو تاکوو دەرکەوێت مل نان بەم حوکمەی حاکمانی هەولێر نەک تەنیا نابێتە هۆی دروست بوونی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان کە بە وتەی خودی مەسعوود بارزانی شەڕی خوێناوی بە دواوە دەبێت.

 یەکەم؛ بوونی خودی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم لە ئێستادا نایاساییە و نزیک بە 2 ساڵە کە ئەم نایاسایی بوونە درێژەی هەیە.کەواتە پێگەیەکی نایاسایی ناتوانێ بڕیار لە داهاتووی میللەتێکی تێگەیشتوو بدات.

 دووەم؛ بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی عێراق، بڕیار بۆ بەڕێوەچوونی هەرجۆرە ڕیفراندۆمێک لە هەرێم دەبێ لە لایەن پەرلەمانی هەرێمەوە پەسەند بکرێت، ئێستا و لە دۆخێکی وادا کە پەرلەمان بوونی نییە، ئەم بڕیارە یاسایی نییە.

سێیەم؛ لە بنەما زەروورییەکان بۆ پێکهێنانی وڵاتێک، بوونی لانی کەم پشتیوانێکی ئابووری لەبارە بۆ ئیدارەی وڵات، ئەم بابەتە بە تایبەت سەبارەت بە کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی جوگرافیاکەی، گرینگیەکی تایبەتی هەیە. ئەگەر بەرپرسانی هەرێم پێشتر حیسابیان لەسەر بیرە نەوتییەکانی کەرکووک کردبوو ئەمڕۆ بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی پێکهاتەی ئەمنی ئەم پارێزگایە لە بەرژەوەندی عەرەبە سوننەکان، ئەم پشتیوانییە ئابوورییە ئیدی لە بەردەستی هەرێمدا نییە و تەنانەت دەتوانێ ببێتە جێگایەک بۆ شەڕی ناوخۆیی نێوان کوردەکان و عەرەبە سوننەکان.

چوارەم؛ چونکوو ئەمریکا و ئیسرائیل پلانیان بۆ دابەش کردنی ناوچەکە و دوای هەرێمی کوردستانیش بۆ پێکهێنانی هەرێمی عەرەبی سوننە هەیە، بێ گومان ئەم ڕووداوە دەبێتە ئاگری شەڕێکی درێژخایەن بۆ کورد و عەرەب کە دووکەڵی دەچێتە چاوی پلانڕێژان و بەڕێوەبەرانی ئەم کارە کە ڕاستەوخۆ دەچێتە چاوی گەلی عێراق لەوانەش کورد و عەرەب و ....

 پێنجەم؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیە کە زۆربەی کوردەکان یان شافعی مەزهەبن یا سۆفی و یان شیعە، چە دەستبەرێک هەیە کە بەرپرسان و سیاسیە لایکەکانی هەڕیم ئەگەر وڵاتی سەربەخۆ پێکبێنن گوێ بە خواستە ئایینی و مەزەبییەکانی خەڵک بدەن.

 شەشەم؛ لە ئێستادا چوار ڕەوتی سەرەکی و ڕکابەر لە هەرێمی کوردستان واتا، پارتی، یەکێتی، پەکەکە و گۆڕان کە ناکۆکی سیاسی و ئیتنیکیان زۆرە، ئەگەر وڵات دابەش بێت چ دۆخێکیان دەبێت. گەڵۆ دەستەبەرێک ببێت کە ئەمانە پێکدا هەڵنەپژن و میللەتی کورد ساڵانێکی زۆر باجی شەڕی سیاسی ئەوان بداتەوە.

 حەوتەم؛ چوار وڵاتی دراوسێ واتا ئێران، تورکیا، سووریا و عێراق بە ڕوونی هەڵوێستی خۆیان لەمبارەوە ئاشکرا کردووە و تەنانەت تورکیا بە ئاشکرایی وتوویەتی کە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی دەبێت، پرسێک کە بە تایبەت لە لایەن حکوومەتی سووریا و دەوڵەتی بەغدایشەوە دوور نییە هەر وابێت.ئێستا لەم دۆخەدا تەنانەت ئەگەر شەڕیش ڕوونەدات، چە دەستەبەرێک هەیە کە ولاتی تازە دامەزراوی کوردستان بێ دەستڕاگەیشتن بە ئاوە ئازادەکان، هێڵی ئاسمانی و زەوینی نەخرێتە پەراوێزەوە. تۆبڵێی ئەمریکاییەکان و ئیسرائیلییەکان لەسەر ئەم بابەتە ببێتە پشتیوانێ پتەو؟ وا دیارە بە وەبیرهێنانەوەی پێشینەی خراپی ئەمریکا و بێ بەڵێنییە بەردەوامەکانی ، وڵامەکە ڕوونە.نمانەی ئاشکرای ئەمەیە ئەمڕۆی سوودانی باشووریە. لە بیرمان نەچێت کە ئەمریکا بە هەموو تواناوە ناتوانێ کار لە عێراق بکات و دەرکرا،کەوا بێت تەنیا بە چەند بنکەیەک لە کوردستان ناتوانیی هیچ جۆرە بەرەنگارییەکی لە کوردەکان نابێت.   

 هەشتەم؛ دۆخی نێودەوڵەتی بە گشتی- جگە لە چرا سەوزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل- ئەم رووداوە پەسەند ناکات، هەروا کە مەسعوود بارزانی هیچ دەستکەوتێکی لە سەفەری ئەورووپا نەبوو.

 هەر بۆیە؛ لە یەک قسەدا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان سێ تەنگژەی گشتی "ناوخۆیی کوردی"،" ئیتنیکی- مەزەبی- ناوچەیی" و " نێودەوڵەتی" دروست دەکات کە لە ئاکامدا لە بەرژەوەندی ئێمە میللەتی کورد نابێت و دۆخی ئێستامان خراپتر دەکات.

ناردنی بۆچوون

4 + 12 =