بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۶ی پووشپەڕ، کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەلا بەختیار کارگێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای ئەم حزبە لەگەڵ عەلی شەمخانی، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دیداریان کرد.
شەمخانی لەم دیارەدا وتی:ڕیفراندۆم دەبێتە هۆی پەراوێز کەوتن و لاواز بوونی کوردستان و بە گشتی هەموو وڵاتی عێراق.
وتیشی: شکست دانی تیرۆریستانی داعش و ئازادکردنی موسڵ نیشانەی داهاتوویەکی باشترە بۆ عێراقی یەکپارچە و زاڵ بوون بەسەر فیتنە درەکییەکان بۆ قڵیشاندنی ئەم وڵاتە.
زیادیشی کرد: عێراقی ئەمن،پاوەجێی و یەکگرتوو، دابینکاری ئاسایشی جێگیر، بەردەوام و پێشکەوتنی ئەم وڵاتە بووە و دەبێ وڵاتانی دۆستی عێراق پشتیوانی لەم هەڵوێستە بکەن.
ئەمیر دەریادار شەمخانی بە ئاماژە بە باسی بە ڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، وتی: ئەگەرچی ڕەنگە بە ڕواڵەت ئەم بابەتە خۆش بێت بەڵام لە ڕاستیدا دەبێتە هۆی پەراوێزکەوتن و گوشار لە سەر کوردەکانی عێراق و لاواز بوونی کوردستان.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی:پێوشوێنگری بابەتی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوە و قڵیش خستنە ناو گەلی عێراق بە هۆی وڵامنەدانەوە بە هیچ کام لە یەکمایەتییەکان و پێداویستییە ڕاستەقینەکانی گەلی عێراق، لەگەڵ سیاسەت و ژیری بەرپرسانی عێراقی یەکناگرێتەوە.
شەمخانی بە ئاماژە خواستی هەندێ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆ لاوازکردنی عێراق و وڵاتانی گەورە لە ڕۆژاوای ئاسیا، ڕایگەیاند: بە هۆشیاری و لەبەرجاوگرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام نابێ ڕێگە بدەین ئەم پڕۆژە چەوسێنەرییە وەک ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورە بێتە دی.
ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: تاران بۆ گەل، پارتە سیاسییەکان و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ئاواتی ئاسایش، گەشەی ئابووری و حەسانەوەمان هەیە کە هاتنە دی ئەم ئاواتە دەبێتە لەمپەڕێک لە بەردەم چالاکی و گەشەی گرووپە تیرۆریستییەکاندا.
بۆچوونی ئێوە