تەقینەوە لە هەکاری/ ۱۷ سەربازی تورک بریندار بوون

ناسەی هەواڵ: 4033811 -
میدیا بیانییەکان لە بریندار بوونی ۱۷ سەربازی تورک لە تەقینەوەیەکی ڕۆژهەڵاتی تورکیا هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سوپای تورکیا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی هەکاری لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ڕوویداوە.

 بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەم تەقینەوەیەدا لانی کەم ۱۷ سەربازی تورک بریندار بوونە کە باری تەندروستی ۴ کەسیان نالەبار ڕاگەیێندراوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە تەقینەوەکە لە لایەن پەکەکەوە بووە و گرووپێک سەربازی تورکیای کردووەتە ئامانج.

ناردنی بۆچوون

1 + 1 =