ونبوونی ده‌یان کۆیله‌ی ده‌ست داعش له‌ ته‌لعه‌فه‌ر

ناسەی هەواڵ: 4033366 -
سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان له‌ ون بوونی ده‌یان کۆیله‌ی ده‌ست داعش له‌ میانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ته‌لعه‌فه‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌هێنی هه‌واڵیان دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌، سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوچه‌یی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند که‌ ده‌یان کۆیله‌ی داعشی له‌ ته‌لعه‌فه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌هێنی و نادیار ون بوون و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌ که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش کوشتاری کردبێتن.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد: به‌ ده‌یان کۆیله‌ی ده‌ست تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ جۆراجۆره‌کانی ته‌لعه‌فه‌ر له‌ ڕۆژئاوای موسڵ له‌ میانه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌هێنی ون بوون. داعش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌م کۆیلانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ناردووه‌ و له‌ سووریا فرۆشراون، به‌ڵام نیگه‌رانی ئه‌وه‌ ده‌ڕوات که‌ داعش ئه‌م که‌سانه‌ی کوشتار کردبێت چون ئه‌م کۆیلانه‌ دواجار زانیاری زۆر وردیان له‌ تیرۆریسته‌کانی داعش و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوچه‌یی له‌ که‌رکووک له‌ کوژرانی به‌رپرسی ته‌ندروستی داعش له‌ حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ شاری که‌کرکووک هه‌واڵی دا و ڕایگه‌یاند: که‌سانی ده‌مامه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی داعش به‌ ناوی دیوانی ته‌ندروستی داعش له‌ حویجه‌ و به‌رپرسی ئه‌م ناوه‌نده‌ کوژراوه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد: ئه‌م ژنه‌ کوژراوه‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ ناسراوترین ژنه‌ پزشکه‌کانی ناو داعش که‌ شارۆمه‌ندی بریتانیا بووه‌ و ساڵ و نیوێک به‌ر له‌ ئێستا چووه‌ ناو ڕیزه‌کانی داعش و له‌ حه‌ویجه‌ جێگیر بوو.

ناردنی بۆچوون

4 + 3 =