به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌رله‌شکه‌ر باقری سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له کۆڕبه‌ندی فه‌رمانده‌کانی سوپای پاسداران وتی: دوای شکستی داعش و شه‌ڕێکی سێ ساڵه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، به په‌له باس کردن له ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان و جیاکردنه‌وه به‌شێک له عێراق، بابه‌تێکی ئاسایی نییه.
سه‌رله‌شکه‌ر باقری وتیشی: باس کردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق ده‌ستپێکێکه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی کێشه و ته‌نگژه‌ی نوێ له‌م ناوچه‌یه و ئه‌م پرسه به هیچ له‌نێک له لایه‌ن دراوسێیه‌کانی عێراقه‌وه قه‌بووڵ ناکرێت.
جه‌ختیشی کرد: پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کپارچه‌یی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م ئیتنیک، مه‌زه‌به‌کان و دیکه‌ی پێکهاته‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه.
باقری وتی: ئێران پێشنیار به عێراق و وڵاتانی دیکه‌ش له په‌راوێزی که‌نداوی فارس ده‌کات که له ڕێگای گفتوگۆ و به دوور له توند وتیژی کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه که ناوچه‌که ئیدی کێشه و شه‌ڕی نوێ هه‌ڵناگرێت و بێ گومان سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نوێ ده‌ستدرێژی که‌ران دێنته‌وه ناوچه‌که.
بۆچوونی ئێوە