وه‌زیری به‌رگری ئێران رایگه‌یاند:

ئێران فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر دروست ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 4033267 -
وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌ لێژنه‌ی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی دا که‌ توانی به‌ ئامانج گرتنی مووشه‌که‌ کروزه‌کانی ئێرانمان زیاد کردووه‌ و توانی ئه‌وه‌شمان هه‌یه‌ که‌ فڕۆکه‌ی سه‌ربازی به‌رهه‌م بێنین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید حسه‌ین نه‌قه‌وی نوێنه‌ری خه‌ڵکی وه‌رامین و وته‌بێژی لێژه‌نی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به‌ به‌شداری کردنی وه‌زیری به‌رگری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌م لێژنه‌ کرد.

ئه‌و ڕایگه‌یاند که‌ وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌م کۆبوونه‌وه‌دا وتوویه‌تی که‌ توانی به‌ ئامانج گرتنی مووشه‌که‌ کروزه‌کانی ئێرانمان به‌رز کردووه‌ته‌وه‌ و ئێسته‌ مووشه‌کی دژه‌ قه‌ڵغان و مووشه‌کی ئامانج پێک له‌ ئاستێکی فراواندا به‌رهه‌م دێنین.

ئه‌و زیادی کرد: سه‌ردار دێهقان وتی که‌ دروست کردنی به‌له‌می سه‌ربازی که‌ بتوانێت پاپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌کان تێکبشکێنێت به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ و له‌ ڕووی ئاسمانیشه‌وه‌ له‌ سه‌ر زۆربه‌ی ڕاداره‌ پێشکه‌وتووه‌کان ئیش ده‌که‌ین.

نوێنه‌ری وه‌رامین جه‌ختی کرد: له‌ درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا سه‌ردار دێهقان ئاماژه‌ی دا که‌ له‌ ئێستادا ئێران ده‌توانێت فڕۆکه‌ی نه‌فه‌ربه‌ر به‌ توانی ۱۵۰ گه‌شتیار دروست بکات و هه‌روه‌ها توانی دروست کردنی فڕۆکه‌ی سه‌ربازیشمان به‌ ده‌ست هێناوه‌.
 

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =