عێراق داوای لە ئێران کردووە؛

چێ کردنی ٥ شارۆچکەی پیشەیی لە سنووری ئێران و عێراق

ناسەی هەواڵ: 4033207 -
ڕێککەتننامەی هاوکاری ئێران و عێراق لە بواری دروست کردنی شارۆچکەی پیشەیی و هاوکاری بواری پیشه‌ له‌ نێوان دوو وڵات واژۆ کرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شاتا، ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان ئێران و عێراق بە ئامادە بوونی نژیارڤان موحەمەد ڕەزا نعمەت زادە وەزیری پیشە، کانگا و بازرگانی وڵات و موحەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی وەزارەتی پیشە و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پاش دیداری دوو لایەنە واژۆ کرا.

وەزیری پیشە، کانگا و بازرگانی ئێران لە ئەو دیدارەدا ئاوەدان کردنەوە و ڕێکخستنی شارۆچکە پیشەییەکانی عێراقی بە کەڵک وەرگرتن لە زانست و تەکنیکی لێزانی ئێرانی لە ژێر ناو دوو پێشنیار هێنایە ئاراوە و وتی: پێوەندی نێوان بانکی بە شێوەی سروشتی لە نێوان دوو وڵات بۆ بەربڵاو کردنەوەی هاوردە و بردە بازرگانییەکان پێویستە.

هەروەها سەرپەرشتی وەزاره‌تی پیشە و کانگای عێراق لە ئەو دیدارەدا داوای چێ کردنی پێنج شارۆچکەی پیشەیی لە لایەن ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە کرد.

ناردنی بۆچوون

5 + 6 =