فەرماندەی میحوەری چواری باشووری کەرکووک:

پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستان پلانی بۆ ئازادکردنی حەویجە ھەیە

ناسەی هەواڵ: 4033157 -
فەرماندەی میحوەری چواری باشووری کەرکووک ڕایدەگەیەنێت کە ھێزەکانی پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستان ئامادەکارییان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە کردووە و پلانی خۆیان ھەیە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لیوا وەستا رەسوڵ عومەر، فەرماندەی میحوەری چواری باشووری کەرکووک بە "باسنیوز"ی ڕاگەیاند: لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەی هه‌رێمه‌وه‌ ھەموو ئامادەکارییەک بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە کراوە.

وتیشی: پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستان پلانی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی حەویجە و دەوروبەری ھەیە، ھەرکاتێک ھێزە عێراقییەکان ئامادەبوون، ئێمە دەتوانین دەست پێ بکەین و ئامادەین

فەرماندەی میحورەی چواری باشووری کەرکووک، جەختیشی کرد: ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە بە بێ ھێزەکانی ھاوپەیمانان ناتوانرێت بکرێت، چونکە پێویستیان بە ھێزی ئاسمانی بەھێز دەبێت، ھێزی ھاوپەیمانی نیشتمانی، لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە، ئێستا ھاوپەیمانی نیشتمانی لە ناوچەکەدا خۆیان باش ساز کردووە".

شارۆچکەی حەویجە، یەکێکە لەو ناوچانەی کە لە ساڵی ۲۰۱۴ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیر کرا، تائێستاش ڕزگار نەکراوە، حەویجە ناوچەیەکی فراوانە ۶ شارەدێی بەناوەکانی (زاب، عەباسی، ڕیاز، ڕەشاد، عەرز و بەسیل)ی سەر بە ئیدارەی ئەو شارۆچکەیەن.

ناردنی بۆچوون

2 + 2 =