حه‌یده‌ر عه‌بادی:

ئازادی موسڵ له‌ناوچوونی داعش ئاسانتر ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 4033127 -
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌ سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کانی داعش کرد و وتی: ئازادی موسڵ ڕێگه بۆ له‌ناوچوونی داعش ئاسانتر ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ ئاماژه‌ به‌ پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی موسڵ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ده‌ستی داعشییه‌کان جه‌ختی کرد: ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ ڕێگه‌ بۆ له‌ناوچوونی یه‌کجاره‌کی داعش ئاسانتر ده‌کات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ده‌وڵه‌ت هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ زاڵ بوون به‌ سه‌ر قه‌یرانه‌کانی داهاتووی عێراق ده‌دات و کۆتایی تیدا ناکات.

سه‌رۆک وزیرانی عێراق هه‌روه‌ها سپاسی هاوکاری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی کرد که له‌ لایه‌ن سوپای عێراه‌وه‌ له‌ ده‌ستی داعش ئازاد کراون.

شایانی باسه‌، شاری موسڵ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی ۹ مانگان ئازاد کرا و له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا زۆربه‌ی هێزه‌ جۆراجۆره‌کانی عێراق به‌شداریان کرد بوو.

ناردنی بۆچوون

8 + 8 =