باڵوێزی ئێران لە عێراق:

حزبه‌کانی هه‌رێم ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی تاران و هه‌ولێر زیاتر بێت

ناسەی هەواڵ: 4032996 -
باڵوێزی ئێران لە عێراق، ڕایگەیاند: سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، کۆماری ئیسلامی خوازیاری پاڵپشتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ لە ھەولێر سەردانی یەکگرتوویان کرد.

وتەبێژی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان سه‌باره‌ت به‌م دیداره‌ وتی: ئه‌وان داوایان کردووە تاران لە پاڵپشتی ھەرێم بەردەوام بێت.

له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ که‌ دوو لایه‌ن لە کۆبوونەوکەدا گفتوگۆیان کردووە، لەسەر پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان.

ھادی عەلی، وتەبێژی یەکگرتوو، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند که‌ داوامان لە وەفدی کۆماری ئیسلامی ئێران، کرد بەردەوام بن لە پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان وەک دوو درواسێی باش لە پێناو بەرژەوەندی ھەردولاو ناوچەکە.

وتیشی: شاندی ئێرانی دووپاتیان کردووەتەوە لەھەموو حاڵەتیکدا"ئەوان وەک چۆن لە رابردوو پاڵپشتیان لە گەل و خەڵکی کوردستان کردووە لە ئێستا و ئایندەشدا پشتیوانی دووبارە دەکەنەوە".

 دواتر ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە عێراق، رایگەیاند: "دانیشتنێکی باش بوو لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئێران و ھەرێمی کوردستان لە رابردوو ھاوکاری باشی یەکتربوون پەیوەندیەکی فراوان و بەھێز لەنێوانمادا ھەبووە ".

ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان بەردەوام بێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی هه‌رێمی کوردستان خوازیاری پاڵپشتی و پەیوەند تۆکمه‌ی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراقن.

ناردنی بۆچوون

1 + 9 =