وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق :

ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی زیندووه‌ و له‌ سووریایه‌

ناسەی هەواڵ: 4032995 -
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی زیندووه‌ و له‌ سووریایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: که‌ به‌ پێی زانیارییه‌ ورده‌کانی ئێمه‌ ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش نه‌مردووه‌ و هێشتا زیندووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ دراوه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق توانیانه‌ ژنێکی مه‌رترسیداری ناو داعش ده‌ستگیر بکه‌ن.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی هێشتا زیندووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ سووریایه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ خۆی حه‌شار داوه‌. ڕۆژنامه‌ی سه‌باح له‌ زاری ئه‌بووعه‌لی به‌سری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ سه‌رۆکی داعش له‌ سووریایه‌ و نه‌مردووه‌ و زیندووه‌.

 ئه‌و زیادی کرد: به‌ پێی زانیارییه‌ ورده‌کانی ئێمه‌ به‌غدادی زیندووه‌ و هه‌واڵی مردنی ئه‌م تیرۆریسته‌ ناڕاسته‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ دوای ئازاد بوونی موسڵ هه‌موو جیهان تێده‌گه‌ن که‌ داعش ته‌نیا بۆ عێراق مه‌ترسی نه‌بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌موو جیهان ده‌کات.

ئه‌و هه‌روه‌ها هۆشداری دا: داعش ئه‌ندامانی خۆی له‌ سووریاوه‌ بۆ تورکیا ده‌نێرێت و دواجار له‌وێوه‌ بۆ سه‌رتانسه‌ری جیهان ڕه‌وانه‌یان ده‌کات، ئه‌وان به‌و پاره‌ی که‌ له‌ عێراق و سووریا ده‌یدزن هه‌ڕه‌شه‌ له‌ جیهان ده‌که‌ن و کاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، من داوا له‌ پشتیوانه‌کانی داعش ده‌که‌م ده‌ست له‌م سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌ هه‌ڵبگرن.

ناردنی بۆچوون

2 + 2 =