له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن؛

زه‌ریف: ئێران هه‌رگیز به‌ دوای چه‌کی ناڤۆکیه‌وه‌ نه‌بووه‌

ناسەی هەواڵ: 4032947 -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد که‌ ئێران هه‌رگیز له‌ دوای چه‌کی ناڤۆکیه‌وه‌ نه‌بووه‌ و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌مریکا له‌ به‌رده‌م به‌رجام پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی سی ئێن ئێن ڕایگه‌یاند که‌ ئێران هه‌رگیز له‌ دوای به‌ ده‌ست هێنانی چه‌کی ناڤۆکیه‌وه‌ نه‌بووه‌.

ئه‌و له‌م گفتوگۆیه‌دا جه‌ختی کرد: ئێران له‌ میانه‌ی دانوستانه‌کان و پێشتریش به‌ ڕوونی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ دوای چه‌کی ناڤۆکیه‌وه‌ نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: کاتێک ترامپ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی جی ۲۰ له‌ وڵاتانی جیهان داوا ده‌کات که‌ له‌گه‌ڵ ئێران هاوکاری نه‌که‌ن، ئه‌مه‌ به‌ مانای هه‌نگاو هاوێشتن به‌ پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆکی به‌رجامه‌.

زه‌ریف وتی: ئاژانسی ناڤۆکی ۷ جار دانی پێداناوه‌ که‌ ئێران پێبه‌ند بووه‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی به‌رجامه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مریکا له‌ سه‌ر به‌ڵێنکه‌انی خۆی نه‌بووه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ ڕه‌وتی ئێران هه‌راسی له‌ جیهاندا کرد و وتی: لام وایه‌ بڕێک له‌ دوای تۆقاندنی جیهان له‌ ئێرانن. مێژووی ئێران ڕوونه‌. ئێران خۆی قوربانی چه‌کی کیمیاییه‌، به‌ڵام هه‌رگیز له‌ شه‌ڕدا ده‌ستی بۆ ئه‌م چه‌کانه‌ نه‌برد. ئه‌مه‌ ئاشكرایه‌ چون ئێمه‌ بڕوامان به‌م جۆره‌ چه‌که‌ نامرۆڤانه‌ نییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌ سیاسه‌تی درێژخایه‌ن و سه‌قامگیرانه‌ی ئێران کرد و وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وام دژی تیرۆر بووین و شه‌ڕی توندڕه‌ویمان کردووه‌ له‌ ئه‌فغانستان، سووریا و عێراق. چ که‌سانێک ته‌قینه‌وه‌کانی ۱۱ سێپتامبه‌ریان ئه‌نجام دا، تاکوو ئێسته‌ یه‌ک ئێرانیان تێدا بووه‌، ته‌نانه‌ت زۆریشیان شارۆمه‌ندی خودی ئه‌مریکا بوون.

ئه‌و درێژه‌ی دا: به‌داخه‌وه‌ ئایدۆلۆژیای سعوودییه‌کان بووه‌ته‌ هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و ده‌مارگژی له‌ جیهاندا که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ جیهانی ئیسلامه‌وه‌ نییه‌. بڕوانن له‌ ئه‌لقاعیده‌ و به‌ره‌ی نوسره‌ و داعش، ئایا ئه‌مانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئیسلام و ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ئێمه‌ له‌ سووریا، ئه‌فغانستان و عێراق به‌رده‌وام له‌ دوای سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ بووین، به‌رده‌وام یارمه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌مان داوه‌ و دژی تیرۆر وه‌ستاوین. 

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ سووریا و یه‌مه‌ن وتی: ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ ئاگربڕ ده‌بێت له‌م دوو وڵاته‌ په‌یڕه‌و بکرێت و کێشه‌کان به‌ دانوستان چاره‌سه‌ر بکرێت. سووریا پێویستی به‌ دانوستانی نیشتمانی، هه‌موار کردنه‌وه‌ی ده‌ستور و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ ناگرێته‌وه‌. له‌ یه‌مه‌نیش یه‌که‌م هه‌نگاو ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ قبوڵی بکه‌ین ڕێگه‌ی چاره‌ی کێشه‌کان هێرشی سه‌ربازیی نییه‌.

ناردنی بۆچوون

9 + 6 =